مەسرور بارزانی: ئێمە و ئەمریکا شانبەشانی یەک وەستاوین و شانازی پێوەدەکەین

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەکاتی کردنەوەی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر وتی، ئێمە و ئەمریکا شانبەشانی یەک وەستاوین و شانازی پێوەدەکەین.

چیرۆکی سەرەکی:
ئەمڕۆ چوارشەممە، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، مایکڵ ڕیگاس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی کوردستان، گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان لە شاری هەولێر کرایەوە.

لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە مەراسیمی کردنەوەی کونسوڵخانەکە ڕایگەیاند: شانازی بە کردنەوەی ئەم کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر دەکەین. شانازی بە هاوپەیمانییەتیمانەوە دەکەین لەگەڵ ئەمریکا، ئەمریکا لەکاتی پێویست لەگەڵمان بووە و هاوکاری کردووین.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا لەگەڵ ئێمە وەستاوە و ئێمەش لەگەڵ ئەمریکا وەستاوین. بەبێ پشتیوانی ئەمریکا نەدەکرا ئەم وڵاتە بگات بەو قۆناغەی ئێستا تێیداین.

شەیری بکە لە: