مەسرور بارزانی و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە

شەیری بکە لە:
مەسرور بارزانی و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە

مایکڵ ڕیگاس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

ئاڤا نیوز

سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، ستایشی پشتیوانیی بەردەوامی ئەمەریکای لە قۆناغە جیاجیاکاندا کرد، لە بەرامبەردا، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، كردنەوەی كۆنسوڵخانەی وڵاتەكەی لە هەولێر، بە نیشانەی پابەندبوونی ئەمریكا بە پەیوەندیی بەهێز و دۆستایەتی لەگەڵ هەرێمی كوردستان ئەژماركرد.

چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، لەگەڵ مایکڵ ڕیگاس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆبووەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماڵپەڕی فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی ستایشی پشتیوانیی بەردەوامی ئەمریکای لە قۆناغە جیاجیاکاندا کرد و ئامادەیيی هەرێمی کوردستانیشی بۆ برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە.

لە بەرامبەردا: جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئاماژەی بە گرنگیی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرد و وتی: "کردنەوەی کونسوڵخانەی نوێی ئەمریکا لە هەولێر، نیشانەی پابەندبوونی وڵاتەکەیەتی بە پەیوەندیی بەهێز و دۆستایەتی لەگەڵ هەرێمی کوردستان." دووپاتیشی کردەوە کە خوازیاری پەرەپێدانی زیاتری وەبەرهێنانی ئەمەریکین لە کوردستاندا.

گۆشەیەكی دیکەی دیمەنەکە: سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، بە تووندترین شێوە هێرشی تیرۆریستی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆریان شەرمەزار کرد.

ئەمەش بزانە: دۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ