نێچیرڤان بارزانی: بە هاوبەشیی ستراتیژیی ئەمریکا پابەند دەبین

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی، کردنەوەی کونسوڵخانەی نوێی ئەمریکا لە هەولێر، جەختکرنەوەیە لەسەر بەردەوامی ئەو پەیوەندییەی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان، ڕەنگدانەوەی متمانەیە بە پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، مایکڵ ڕیگاس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی کوردستان، گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان لە شاری هەولێر کرایەوە.

لێدوانی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمئی کوردستان ڕایگەیاند، کردنەوەی کونسوڵخانەی نوێی ئەمریکا لە هەولێر، پەیامێکی سیاسی ڕوونە دەربارەی گرنگی هەولێر و هەرێمی کوردستان، پەیوەندی نێوان ئێمە و ئەمریکا لەسەر بنەمای متمانە، بەها و کاری هاوبەش لەماوەی زیاتر لە سێ دەیە بوونیادنراوە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، گوتیشی، ئەمریکا لە کاتە سەختەکاندا لەپاڵ هەرێمی کوردستان وەستاوە، هەر لە کاتی کۆڕەوەکە تا تێکشکاندنی ئەفسانەی داعش. کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر، جەختکرنەوەیە لەسەر بەردەوامی ئەو پەیوەندییەی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان، ڕەنگدانەوەی متمانەیە بە پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان.

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: نێچیرڤان بارزانی، لە درێژەی وتارەکەیدا وتی، دەمانەوێت پردی پەیوەندی بین نەک گۆڕەپانی ململانی، دەمانەوێت لەگەڵ بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور کێشەکانی نێوانمان چارەسەر بکەین، ئەمە سیاسەتی ئێمەیە لە هەرێمی کوردستان.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەمانەشی گوت:

٠ پابەند دەبین بەهاوبەشی ستراتیژییەکان لەگەڵ ئەمریکا ئەمەش بنەمایەکی سەرەکییە بۆ پێشکەوتنی ئاشتی و ئاسایش.

٠ پێزانیمان هەیە بۆ هاوکاریی و پشتیوانییە سەربازیی و ئابوورییەکانی ئەمریکا.

٠ پشتگیری لە هەنگاوەکانی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکەین لە پێناو چارەسەرکردنی ئاشتی لەناوچەکە.

٠ دەستخۆشی لە سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکەین بۆ دیاریکردنی مارک ساڤایا، وەک نێردەی تایبەتی بۆ عێڕاق.

٠ بە ئومێد و ئیرادەوە دەڕوانییە پێکەوە کارکردن بۆ بوونیادنانی داهاتوویەکی باشتر، سەقامگیر و ئاوەدانتر بۆ هەموومان.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ