
دیمەنی ژمارەیەک حەجخوازی هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ دوایین وادەبوو بۆ ئەوانەى دەیانەوێت مامەڵەی بەجێگەیاندنی حەج لە ساڵی داهاتوو بکەن، سێ ڕۆژ وەک هاوکاری درێژ کرایەوە، بۆ ئەوەی ئەو حەجخوازانەی ماون مامەڵەکانیان تەواو بکەن.
وێنە گەورەکە: ناوی چوار هەزار و 900 حەجخواز دەرچووە، بۆ بەجێگەیاندنی حەج لە ساڵی 2026، لەو ژمارەیە 700 کەس مامەڵەکانیان تەواو نەکردووە، تاوەکو کاتژمێر چواری ڕۆژی دووشەممە دەرفەتیان لەبەردەم بوو بۆ ئەوەی مامەڵەکانیان تەواو بکەن، بەڵام سێ ڕۆژی دیکە وادەکە درێژکرایەوە.
لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی کوردستان بە ئاڤای گوت، "وادەکە تاوەکو ڕۆژی دووشەممە 08-12-2025 درێژکراوەتەوە، بۆ ئەوەی حەجخوازان مامەڵەکانیان تەواو بکەن بەپێچەوانەوە مافیان دەفەوتێت و تیروپشک کراوە هەزار و 250 کەسی یەدەگ هەیە بەپێی ڕیزبەندی لە شوێنیان دادەنرێن."
ئەمەش بزانە: ساڵی داهاتوو پێنج هەزار و 150 کەس لە هەرێمی کوردستان فەریزەی حەج بەجێدەگەیێنن، کە چوار هەزار و 900 کەس حەجخواز و 250 کەس فەرمانبەری کارگێڕی، حەملەدار، موفتی، پزیشک و ستافی پزیشکی، چێشتلێنەر، نانەوا و نوێنەر لەخۆدەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 53 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






