ئەنجوومەنی ئاسایش سەردانی سووریا دەکات

شەیری بکە لە:
ئەنجوومەنی ئاسایش سەردانی سووریا دەکات

ئەحمەد شەرع لەکاتی پێشوازیی لە ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان

ئاڤا نیوز


نوێنەرانی هەر 15 ئەندامەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی سووریا دەکەن.

 

چیرۆکی سەرەکی: نوێنەرانی ئەندامانی هەمیشەیی و ناهەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایش لە ڕێگە دەروازەی سنووریی 'جەدیدە یابو' لە لوبنانەوە چوونەتە سووریا. لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا و ژمارەیەک بەرپرسی حکومی کۆبوونەتەوە.

 

زانیاریی زیاتر: شاندەکە بە ئامانجی زانینی ڕێژەی وێرانییەکان و کاریگەرییەکانی جەنگ سەردانی ناوچەکانی دەوروبەری دیمەشقیان کرد کە یەکێکە لەو ناوچانەی لە شەڕی ناوخۆی سووریادا زۆرترین زیانی بەرکەوتووە.

 

وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرعی هەڵوەشاندنەوە، ئیستا نەتەوە یەکگرتووەکان کار دەکات تا ئامادەیی خۆی لەو وڵاتە زیاتر بکات.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ