جەهەپە داوا دەکات پرسی کورد بە ڕێگاچارەی ئاشتییانە چارەسەر بکرێت

شەیری بکە لە:
جەهەپە داوا دەکات پرسی کورد بە ڕێگاچارەی ئاشتییانە چارەسەر بکرێت

لۆگۆی جەهەپەی تورکیا

ئاڤا نیوز

جەهەپە کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنە لە تورکیا ژمارەیەک داواکاری پێشکەشی کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکە کردووە، کە هەمان ئەو داواکارییانەی دەم پارتین زیاتر لە ساڵێکە خستوونیەتییە ڕوو بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد بە ڕێگاچارەی ئاشتییانە.

چیرۆکی سەرەکی: لە 19یەمین کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراتی لە پەرلەمانی تورکیا، جەهەپە پاکێجێکی بە ناوی "بە دیموکراسیکردنی تورکیا" پێشکەش کردووە، لە 29 داواکاری پێکهاتووە.

بڵاوکراوەی فەرمی: داواکارییەکان لەلایەن موراد ئەمیر، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی جەهەپە لە پەرلەمانی تورکیا و ئەندامی کۆمیسیۆنەکە خوێنرانەوە و داوا کراوە پرسی کورد بە ڕێگاچارەی ئاشتییانە چارەسەر بکرێت.

بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: جەهەپە داوا دەکات کۆتایی بە دانانی قەییوم بهێنرێت بۆ شارەوانییە هەڵبژێرراوەکان، کار بکرێت بە بڕیارەکانی دادگای دەستووری تورکیا و دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، مەبەست لەو داواکارییەش ئازادکردنی زیندانییانی سیاسیی وەک عوسمان کاڤاڵا، سەڵاحەدین دەمیرتاش و زیندانییانی دیکەی دۆسیەی کۆبانێیە.

پێویستە ئەمەش بزانیت: جەهەپە بە پێویستی دەزانێت ئەو بەربەستانە نەهێڵرێن ڕێ لە هەموارکردنەوەی دەستوور دەگرن بۆ هێنانەدی ئاشتیی کۆمەڵایەتی، بە پشتبەستن بە بنەما یاساییەکان کار بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی "تیرۆر" بکرێت نەک بە شێوەی هەڕەمەکی و تەواوی بەربەستەکانی بەردەم کارکردنی ئازادانەی ڕێکخراوەیی لە تورکیا هەڵبگیرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: