
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە
ئاڤا نیوز
ئەندامانی شاندی دەمپارتی لە کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکە ڕایدەگەیەنن بە پاساوی پوختەکردنەوە، ناوەڕۆکی قسەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە کۆبوونەوە لەگەڵ شاندی کۆمیسیۆنەکە شێوێنراون و داوا دەکەن تەواوی قسەکانی وەک خۆی بڵاو بکرێنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە کاتێکدا زۆربەی پارتە سیاسییەکانی تورکیا داوایان کرد ئەمڕۆ تەواوی قسەکانی ئۆجەلان بۆ ڕای گشتیی بڵاو بکرێنەوە، کەچی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا ڕەتی کردەوە و 11 ڕۆژ دوای کۆبوونەوە لەگەڵ ئۆجەلان، ئەمڕۆ 4-12-2025 ئەحمەد بۆزکورت، یاریدەدەری سکرتێری پەرلەمانی تورکیا بە نووسراوێکی سێ لاپەڕەیی پوختەی قسەکانی ئۆجەلان خوێندنەوە.
ڕاگەیەنراوی فەرمی: پێنج ئەندامەکەی دەمپارتی لە کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بەوە داوە بەردەوام جەختیان لەوە کردووەتەوە پێویستە تەواوی قسەکانی ئۆجەلان وەک خۆی بڵاو بکرێتەوە و ڕای گشتیی لێ ئاگادار بکرێتەوە، نەک بە پاساوی پوختەکردنەوە بۆ مەبەستی تایبەت کەڵکی لێ وەربگیرێت.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: لە ڕاگەیەنراوەکەدا سەرنج خراوەتە سەر ئەوەی بژارکردن و هێنان و بردنی چەند وشەیەک لە قسەکانی، بەر لە هەموو شتێک مەودای ڕۆڵی مێژوویی ئۆجەلان لە پرۆسەکەدا بەرتەسک دەکاتەوە و مشتومڕ بەدوای خۆیدا دێنێت. ئەمەش دژی ئەو بەڵێن و بەرپرسیارێتی و هەڵوێستانەیە کە پرۆسەکەیان لەسەر بونیاد نراوە.
پێویستە ئەمەش بزانیت: ئاماژە بەوە دراوە گوڵستان کڵچ کۆچیغیت، پەرلەمانتاری دەمپارتی کە یەکێک بوو لەو سێ ئەندامەی شاندەکە سەردانی ئۆجەلانیان کردووە، بەشداریشی پێ نەکراوە لە ئامادەکردنی پوختەکردنەوەی قسەکانی ئۆجەلان. بژارکردنی وشە و لێبڕین لە کاتی لێوەرگرتنی لێدوانەکانی، دەبێتە هۆی چەواشەکردن و بەلاڕێدابردنی قسەکانی ئۆجەلان و بە تەواوی ئەمە ڕەت دەکەینەوە.
لەلایەکی دیکەوە: لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە دەبێت بەرامبەر هەموو لایەک و کۆمەڵگا زمانێکی بەرپرسیارانە و دروست بەکار بهێنرێت. هیچ حزبێک قسەکانی ئۆجەلان نەکات بە کەرەستەی سیاسی بۆ خۆی و تەواوی قسەکانی ئۆجەلان وەک خۆی و بەبێ کەموکوڕی بدرێت بە سەرجەم 51 ئەندامی کۆمیسیۆنەکە. ئەم پرۆسەیە زۆر لەوە جیدیتر و مێژووییترە، بەم جۆرە بەلاڕێدا ببرێت و بکرێت بە کەرەستەی سیاسەت و خوێندنەوەی کەسی بۆ بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 57 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





