ئۆجەلان: کورد و تورک ناتوانن بەبێ یەکتر بژین و من خزمەتی دەوڵەتی تورکیا دەکەم
- هەواڵ
- 4 کانوونی یەکەم

عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە
ئاڤا نیوز
عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی کۆمیسیۆنە پەرلەمانییەکەی تورکیا جەختی لەوە کردووەتەوە پەکەکە دەبێت هەموو چەکەکانی دابنێت، نەک تەنیا ئەو چەکانەی بە دەستییەوەن و گوتوویەتی, لەم جوگرافیایەدا کورد بەبێ تورک و تورک بەبێ کورد ناتوانێت بژی.
چیرۆکی سەرەکی: لە کاتیکدا چاوەڕێ دەکرا ئەمڕۆ 4-12-2025 لە 19مین کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی شاندە سێ ئەندامییەکەی کۆمیسیۆنەکە بخوێنرێتەوە کە 11 ڕۆژ لەمەوبەر لەگەڵ ئۆجەلان ئەنجامیان دابوو، بەڵام تەنیا پوختەکەی لەلایەن ئەحمەد بۆزکورت، یاریدەدەری سکرتێری پەرلەمانی تورکیا خوێنرایەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: ئۆجەلان لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لەوە کردووەتەوە وەک ڕۆژی یەکەم پێداگیرە لەسەر قسەکانی بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی و ئەگەر هەلومەرج بڕەخسێنرێت قسەکان دەبن بە کردار و باسی لەوە کردووە خۆی کەسێکی کاریگەرە لە سووریا و عێراقیش.
- ئۆجەلان ئاماژەی بەوە داوە کە دەوڵەتی تورکیا دەوڵەتی هەموویانە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەویش "ئامادەیە بۆ خزمەتی دەوڵەتی تورکیا" و ئاماژەی بەوە داوە ڕێز لە کەسوکاری سەربازە کوژراوەکانی تورکیا دەگرێت. کوژرانی هەر یەکێک لەوانیشی بە "تراژیدیا" ناو بردووە. باسی لەوەش کردووە بە تێپەڕینی کات گومانەکانی ڕای گشتی لەسەر پرۆسەکە دەڕەوێنەوە.
- ئۆجەلان ئاماژەی بەوە دا تورکیا هەنگاوی کردەیی دەنێت بۆ سەرخستنی پرۆسەکە، خۆی سەرۆکی پەکەکەیە و ڕێنمایی دەدات بە سەرجەم ئەندامانی ڕێکخراوەکە لە هەر کوێیەکی ناوچەکە بێت و باسی لەوە کردووە ئەوەی لە توانایدا بێت دەیکات بۆ سەرخستنی پرۆسەکە.
- لە وەڵامی پرسیاری ئەندامانی شاندەکەدا، ئۆجەلان جەختی لەوە کردووەتەوە کە داوای دەوڵەتی سەربەخۆ، فیدراڵی و مافی کولتووری ناکەن لە تورکیا.
- ئۆجەلان ئاماژەی بەوە دا کە لە 1993ەوە بە پێویستی زانیووە پەکەکە هەڵبوەشێنێتەوە، بەڵام تەواوی ئەو هەوڵانە لەبار بران کە پێشتر بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی نران.
- ئۆجەلان ئاماژەی بەوە داوە مەزڵوم عەبدی کەسێکی نزیکە لێیەوە، لەگەڵ دەوڵەتێکی یەکگرتوو و یونیتەر و دیموکراتیی خۆجێی بۆ سووریا و بە پێویستیشی زانیووە هەسەدە پابەند بێت بە ڕێککەوتنی 10ی ئادار و تێکەڵبوونی هەسەدە لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە





