ڕووپێوێکی گشتیی لەسەر تەندروستی ئافرەتان و منداڵانی کوردستان و عێراق ئەنجامدەدرێت
- تەندروستی
- 5 کانوونی یەکەم

دیمەنی بەدواداچوون بۆ ڕەوشی تەندروستی منداڵان
ئاڤا نیوز
دەستەی ئاماری کوردستان بە هاوکاری ڕێکخراوی یونسێف، ڕووپێوێکی نوێ لەسەر ڕەوشی تەندروستی خێزانی کوردستان بەتایبەتی ئافرەتان منداڵان ئەنجام دەدات.
چیرۆکی سەرەکی: پێنج ساڵ جارێک ڕووپێوێکی نوێ لەسەر ڕەوشی خێزان بە گشتیی لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدرێت، بۆ زانینی تەندروستی خێزان و تەندروستی ئافرەتان و منداڵ بە تایبەتی، بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگە پڕۆسەکە دەستپێبکات، ڕووپێوییەکە 45 ڕۆژ دەخایەنێت.
لێدوانی فەرمی: شوان عەباس، سەرپەرشتیاری ڕووپێوی لە دەستەی ئاماری کوردستان بە ئاڤا میدیا ڕاگەیاند، لە کۆتایی ئەم مانگە لە سەرانسەری کوردستان ڕووپێوێکی مەیدانی ئەنجام دەدەین، بە ئامانجی زانینی ڕەوشی تەندروستی خێزان بە گشتیی و تەندروستی ئافرەتان و منداڵان بە تایبەتی لە هەموو پارێزگاکانی کوردستان.
زانیاریی زیاتر: شوان عەباس، دەڵێت، ڕووپێوەکە لە چوار پرسیارنامە پێکهاتووە لەبارەی تایبەتمەندییەکانی خێزان لە ڕووی نیشتەجێبوون و ژمارەی ئەندامانی خێزان و ئاستی خوێندن.
- پرسیارنامەی دووەم تایبەتە بە ئافرەتانی تەمەن 15 ساڵان تاوەکو 49 ساڵان، ئەوانەی لە تەمەنی وەچەخستنەوەن، بەسێ قۆناغ چاودێری دەکرێن ئەو ئافرەتە دووگیانانەی پێش ئەوەی منداڵیان ببێت، کاتی منداڵبوون و دوای منداڵ بوون.
- پرسیارنامەی سێیەم تایبەتە بە منداڵانی تازە لە دایکبوو تاوەکو پێنج ساڵان، چاودێری ڕەوشتی تەندروستیان دەکرێت، پرسیارنامەی چوارەم تایبەتە بە منداڵانی پێنج ساڵان تاوەکو 17 ساڵان، زانیاریی لەسەر ئەو کەسەکان وەردەگرین لە ڕێگەی فۆڕمێکی تایبەت، ئامانجان لەو ڕووپێوییە زانی ڕەوشتی تەندروستیی خێزانە بە گشتی، لەناویان ئافرەتان لەو تەمەنەی دیاریکراوە.
- منداڵانی تەمەن کەمتر لە پێنج ساڵان، ئەمەش دەبێتە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ ئەوەی لایەنی تەندروستی سوودی لێ ببینن وە ئامانجێکی دیکە ئەوەیە دەبێتە بەشێک لە پەرەپێدانی بەردەوام کە لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکان سەرپەرشتی دەکرێت، بەو داتایە دەتوانرێت ئاستی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق بەراورد بکرێت.
ئەمەش بزانە: بۆ ئەو پرۆسە 45 کارمەند ئامادە کراوە لە پارێزگاکانی کوردستان، ڕاهێنانیان پێکراوە، لەسەرجەم پارێزگاکان دەست بە پرۆسەکە دەکرێت.
چۆن پڕۆسەکە ئەنجامدەدرێت: کارمەندەکان لە هەر پارێزگایەک چەند نموونەیەک وەردەگرن، نزیکەی هەزار و 80 خێزان لە هەر پارێزگایەک وەردەگیرێت، لەو خێزانانە پرسیار لەسەر تەندروستی ژن و منداڵان دەکرێن، بۆ ئەوەی بیزانرێت ڕەوشتی تەندروستییان چۆنە و لە چ ئاستێکن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پرۆسەکە لەلایەن ڕێکخراوی یونسیف پاڵپشتی دەکرێت و بودجەی بۆ دابینکراوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنییەکانی فرمێسک... بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت
- تەندروستی
- 17 کانوونی دووەم
پەککەوتنی گورچیلە هەڕەشە لە دانیشتووانی بەغدا دەکات






