
دیمەنی کۆشکی سپیی ئەمریکا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
دوای ڕاگەیاندنی قەدەغەکردنی گەشتکردن بۆ هاووڵاتیانی 19 وڵات، ئەمریکا ژمارەی ئەم وڵاتانە بۆ 30 وڵات بەرز دەکاتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کریستی نۆئێم، وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا، ڕایگەیاند ئیدارەی ترەمپ ژمارەی ئەو وڵاتانەی کەوتوونەتە ژێر قەدەغەکردنەکەوە بۆ زیاتر لە 30 وڵات بەرز دەکاتەوە.
زانیاریی زیاتر: نۆئێم بە میدیای وڵاتەکەی وتووە، باسی ژمارە ناکەم، بەڵام زیاتر لە 30 وڵات دەبن و سەرۆک هێشتا هەڵسەنگاندن بۆ وڵاتەکان دەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاژانسی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە یاداشتێکی ناوخۆیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، ئیدارەی ترەمپ بیر لە قەدەغەکردنی گەشتی هاووڵاتیانی 36 وڵاتی دیکە بۆ ئەمەریکا دەکاتەوە.
باکگراوند: ترەمپ لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ فەرمانی جێبەجێکردنی واژۆ کرد کە تێیدا گەشتی هاووڵاتیانی 12 وڵاتی بۆ ئەمریکا قەدەغەکرد و سنووردارکردنیشی بەسەر هاووڵاتیانی حەوت وڵاتی دیکەدا سەپاند. ئەو لەو کاتەدا وتی کە ئەو هەنگاوە بۆ پاراستنی ئەمریکایە لە "تیرۆریستانی بیانی" و هەڕەشە ئەمنییەکانی دیکە.
ئەمەش بزانە: ئەو وڵاتانەی لیستی پێشوو کە داواکارییەکانی کۆچبەرییان لێ ڕاگیراون بریتین لە ئەفغانستان، میانمار، چاد، کۆماری کۆنگۆ، گینیای ئیستیوایی، ئەریتریا، هایتی، ئێران، لیبیا، سۆماڵ، سودان، یەمەن، بوروندی، کوبا، لائۆس، سیرالیۆن، تۆگۆ، تورکمانستان و ڤەنزوێلا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





