لە داهاتوویەکی نزیکدا هەرێمی کوردستان "شاتوو" هەناردەی دەرەوە دەکات
- هەواڵ
- 6 کانوونی یەکەم

شاتووی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر ئاشکرای دەکات، هەرێمی کوردستان لە داهاتوویەکی نزیکدا "شاتوو" هەناردەی ئیمارات و وڵاتانی جیهان دەکات.
چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژی دووشەممە 8-12-2025، شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، سەردانی ئیمارات دەکەن و لەگەڵ ژووری بازرگانیی ئەبوزەبی، ژووری بازرگانی و پیشەسازیی دوبەی و شاریقە و رەئسلخەیمە كۆ دەبنەوە.
لێدوانی فەرمی: گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر کە میوانی بەرنامەی زەنگی بازاڕی ئاڤا میدیا بوو، ڕایگەیاند، "لە داهاتوویەکی نزیکدا دەتوانین شاتوو هەناردەی وڵاتان بکەین، هەروەها لە هەندێک لە وەرزەکاندا دەتوانین بەرهەمی هەنار هەناردەی وڵاتان بکەین".
سەرۆکی ژووری بازرگانی هەولێر ئەوەش ئاشکرا دەکات، ئەو زەیتوونە زۆرەی کە لە هەرێمی کوردستان داچێنراون، بە تایبەتی ئەوەی کە لە پرۆژەی سەوزایی هەولێر چێنراون، دوای ئەوەی پێداویستی ناوخۆی پێداویستی ناوخۆی پێ پڕ کرایەوە، "دەتوانین هەناردەی ولاتانیش بکەین".
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکی ژووری بازرگانی هەولێر باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئیمارات دەکات، بە تایبەتی لە ڕووی گەشتیارییەوە و دەڵێت، ئێمارات مەبەستییەتی لە سێکتەری گەشتیاری سەرمایەگوزاری لە هەرێمی کوردستان بکات و پێشووتریش کردوویانە.
دەشڵێت، ئێستا پرۆژەی گەشتیاری هەیە لە ئیدارەی سۆران، ئیمارات دەیەوێت سەرمایەگوزاری و وەبەرهێنانی تێدا بکات کە لە داهاتوودا دەبێتە شوێنێکی خۆشگوزەران بۆ هەموو عێراق، بە تایبەتی بۆ هەرێمی کوردستان.
زانیاریی زیاتر: گەیلان حاجی سەعید ئاماژە بە گرنگی کەرتی بانکی دەکات کە ئیمارات لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنانی تێدا دەکات و دەڵێت، ئێستا لقێکی بانکی ئەبوزەبی لە هەرێمی کوردستان هەیە، لە داهاتووشدا فراوانتری دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
- بزنس
- 53 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ ئەندامی پێشووی سوپای پاسداران دیپۆرت دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئێران: لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ ئەندامی پێشووی سوپای پاسداران دیپۆرت دەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی 31 بەرهەمی میوە و ئاژەڵی لە کوردستانەوە قەدەغە کرد
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕوبیۆ بۆ سەرۆکی ئێستای ڤەنزوێلا: چارەنووسی مادورۆت لەبیر نەچێت






