پەیوەندییەکانی عێراق خۆی لە بڕیاری پۆلێنکردنی حیزبوڵڵا و حووسییەکان بێ بەری دەکات
- عێراق
- 6 کانوونی یەکەم

دیمەنی چەکدارانی حووسییەکانی یەمەن
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق جەختی کردەوە کە لایەنێک نەبووە لە بڕیاری حکومەتی عێراق سەبارەت بە پۆلێنکردنی حیزبوڵڵای لوبنانی و گرووپی ئەنساروڵڵای حووسییەکان لە یەمەن وەک "گرووپی تیرۆریستی"، ئاماژەی بەوەشدا کە نوێنەری وەزارەت ئامادە نەبووە لەو کۆبوونەوەیەی بڕیارەکەی تێدا دەرچووە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، دادگای عێراق پۆلێنکردنی "حیزبوڵڵای لوبنانی" و گرووپی "ئەنساروڵڵای حووسییەکان"ـی وەک ڕێکخراوی تیرۆریستی پشتڕاستکردەوە، دوای بڵاوکردنەوەی لە ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بڕیارەکە چووە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام دوای ماوەیەکی زۆر کورت لەو هەنگاوە پاشگەزبوونەوە ڕوویدا، بە ئاماژەدان بەوەی کە لیستە بڵاوکراوەکان پێداچوونەوە و وردبینییان بۆ نەکرابوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕوونی دەکاتەوە "نوێنەری فەرمی وەزارەت لە لیژنەی سڕکردنی پارەی تیرۆریستان ئامادە نەبووە لە دانیشتنی کۆتایی کە گرێدرا و دەرەنجامەکانی لە ڕۆژنامەی وەقائیعی فەرمی بڵاوکرایەوە".
لەهەمان کاتدا: وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە نوێنەری وەزارەت "لەو کاتەدا مۆڵەت بووە، و بەشداری نەکردووە لە دەنگدان لەسەر هیچ یەکێک لە بڕیارە دەرچووەکان".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






