
کەشتی گواستنەوەی نەوت
ئاڤا نیوز
لە هەفتەی ڕابردوودا، عێراق پلەی دووەمی وەرگرت لەنێو گەورەترین هەناردەکارانی نەوتی خاو بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
بڵاوکراوەی فەرمی: لە بەیاننامەیەکدا ئیدارەی زانیاریی وزەی ئەمریکا EIA کە ڕۆژی یەکشەممە، 7ی کانوونی یەکەمی 2025 بڵاوکراوەتەوە: هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا گەیشتووەتە 435 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، بە بەراورد بە 378 هەزار بەرمیل لە هەفتەی پێشوو، واتە نەوتی عێراق بە ڕێژەی 149 هەزار بەرمیل بۆ ئەمریکا زیادی کردووە و بەمەش عێراق بووە پلەی دووەمی گەورەترین هەناردەکارانی نەوتی ئەمریکا.
هەروەها، بەپێی ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا (EIA)، تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی خاو بۆ ئەمریکا لە نۆ وڵاتی سەرەکییەوە گەیشتووەتە 4.877 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، کە بە بەراورد بە هەفتەی پێشوو بە ڕێژەی 815 هەزار بەرمیل کەمیکردووە.
لە لایەکی دیکەوە: بەرزترین ڕێژەی هاوردەی نەوت بۆ ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردوودا لە کەنەداوە بووە بە 3.448 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، دواتر سعوودیە بە 348 هەزار بەرمیل، بەڕازیل بە 137 هەزار بەرمیل، و مەکسیک بە 131 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
هەروەها، بڕی هاوردەکراو لە ڤەنزوێلا 122 هەزار بەرمیل بووە، لە لیبیا و ئیکوادۆر 87 هەزار بەرمیل بۆ هەر یەکێکیان، لە نەیجیریا 82 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا. شایەنی باسە، ئەمریکا هیچ بڕێک نەوتی لە کۆڵۆمبیاوە هاوردە نەکردووە لە هەمان هەفتەدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمریکا ڕۆژانە نزیکەی 20 ملیۆن بەرمیل نەوت بەکاردەبات، کە وای لێدەکات ببێتە گەورەترین بەکاربەری نەوت لە جیهاندا، و بۆ دابینکردنی زۆربەی نەوتی خاو و بەرهەمەکانی پشت بەو دەوڵەتانە دەبەستێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 53 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن





