وتەبێژی بەرگریی شارستانی: كەشوهەوا ئەوەندە نالەبار نییە لە ناوەندەكانی خوێندن بكرێتە پشوو
- ژینگە
- 8 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیێنێت، پێشبینییەكانی كەشوهەوا بەو ئەندازەیە مەترسیدار نین كە پێویست بكات پشوو لە قوتابخانە و ناوەندەكانی خوێندن ڕابگەیێنرێت، لەهەموو بارودۆخێكیش، ڕاگەیاندنی پشوو لە هەر پارێزگایێك یاخود ئیدارەیەكی سەربەخۆ، لە دەسەڵاتی پارێزگار یاخود سەرپەرشتیاریی ئیدارە سەربەخۆكانە.
وێنە گەورەکە: شەپۆڵێكی چڕی بارانبارین هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ دووشەممە و سبەی سێشەممە، لێزمە باران دەبارێت و ئەگەری دروستبوونی لافاو لە چەند شار و شارۆچكەیەكی هەرێمی كوردستان هەیە.
لێدوانی فەرمی: مقەدەم سەركەوت كاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێمی كوردستان بە ئاڤای وت، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان هەڵسەنگاندن بۆ مەترسیی ڕووداوە سرووشتییەكان دەكات، بەڵام ڕاگەیاندنی پشوو لە قوتابخانە و ناوەندەكانی خوێندن، تەنیا لە دەسەڵاتی پارێزگار و سەرپەرشتیاریی ئیدارە سەربەخۆكانە، بەڵام بۆ ئێستا، دۆخەكە بەمجۆرە مەترسیدار نییە كە پشوو ڕابگەیێنرێت.
خاڵی ئەرێنی: بۆ ڕێگریكردن لە مەترسیی ڕوودانی لافاو، تیمەكانی ئاوەڕۆی هەولێر بەشێوەیەكی بەردەوام بەسەر گەڕەك و شەقامە گشتییەكان دابەشبوون و بەشێوەیەكی بەردەوام مەنهۆڵ و ڕێڕەوە ئاوییەكان پاك دەكەنەوە.
لەلایەكی دیكەوە: زەردەشت سەرسام، بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، تیمەكانیان بە شەو و ڕۆژ لە ئامادەباشیدا دەبن بۆ ئەوەی ئەگەر بارانی بەخوڕیش ببارێت، ئاو لە شەقام و كۆڵانەكان كۆنەبێتەوە و گرفت و ئاستەنگ بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان دروست نەبێت.
وتیشی لە هەر شوێنێك لافاو دروستبوو، با هاووڵاتیان لەڕێگەی ئەو ژمارە تەلەفۆنانەی بڵاومان كردووەتەوە پەیوەندی بكەن دەستبەجێ بە هانایانەوە دەچین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 24 خولەک لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- بزنس
- 56 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەرزبووەوە؛ عەیار 21 یەک ملیۆن دیناری تێپەڕاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
24 خولەک لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 24 خولەک لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 31 کانوونی دووەم
شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین دەستپێدەکات
- ژینگە
- 31 کانوونی دووەم
شەپۆلێکی نوێی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 29 کانوونی دووەم
شێخ دارا: بارانبارین تا زیاتر لە 10 ڕۆژی دیکە بەردەوام دەبێت






