
دیمەنی کەوتنەخوارەوەی بەردئ شاخەکان. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەهۆی هەڵکەوتەی شاخاوی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و داڕمانی شاخ، بەرگریی شارستانی هۆشداری بە گەشتیاران دەدات. ئەم بەیانیەش لە ڕێگای بێخاڵ بۆ خەلیفان چەند بەردێک لە شاخ بەربوونەتەوە سەر ڕێگاکە.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لە ڕێگای بێخاڵ – خەلیفان، چەند بەردێک داڕمانە سەر ڕێگا، دوای ماوەیەکی کەمیش ڕێگاکە لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانی پاککرایەوە.
زانیاریی پەیامنێر: هاوار عەباس، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە سۆران دەڵێت: بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەند بەردێک لە شاخ کەوتنە خوارەوە بۆ سەر ڕێگای بیخاڵ - خەلیفان، هەرچەندە بەردەکان ڕێگاکەیان تەواو دانەخستبوو، بەڵام ئاستەنگی هاتووچۆیان دروست کردبوو، هەر زوو تیمەکانی بەرگریی شارستانی بەردەکانیان لابرد و ڕێگاکەیان خاوێن کردەوە.
لێدوانی فەرمی: موقەدەم کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران بە ئاڤای گوت: سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ناوچەیەکی شاخاوییە و ئەگەری بارانی بەلێزمە و هاتنەخوارەوەی تاوێرەبەردەکان و گریمانە پچڕانی پردەکان و هەڵکشانی ئاو هەیە، مەترسی کێشەی گیرخواردنی هاونیشتمانیان و گەشتیاران هەیە، بۆیە داوا دەکەین لەم چەند ڕۆژە گەشتیار کەمتر ڕوو لە ناوچە شاخاوییەکان بکەن و دووربکەونەوە لەو شوێنانەی مەترسی لافاویان لەسەرە، داواش لە هاونیشتمانیان دەکەین بە وریایەوە هاتووچۆ بکەن.
زانیاریی زیاتر: موقەدەم کاروان میراودەلی، دووپاتی کردەوە بۆ هەر بارێکی لەناکاو لەهەر 20 بنکەی بەرگریی شارستانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تیمی هەمیشەیی و تیمی پاڵپشتمان داناوە و بەردەوام لە ئەرکدا دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 23 خولەک لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- بزنس
- 55 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەرزبووەوە؛ عەیار 21 یەک ملیۆن دیناری تێپەڕاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
23 خولەک لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 23 خولەک لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 31 کانوونی دووەم
شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین دەستپێدەکات
- ژینگە
- 31 کانوونی دووەم
شەپۆلێکی نوێی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 29 کانوونی دووەم
شێخ دارا: بارانبارین تا زیاتر لە 10 ڕۆژی دیکە بەردەوام دەبێت






