
دیمەنی خۆشی دەربڕینی خەڵکی سووریا بەبۆنەی ساڵیادی ڕووخانی بەشار ئەسەد. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
بەرپرسێکی حکومەتی سووریا ڕەخنە لە "هێزەکانی سوریای دیموکرات" دەگرێت، کە ڕێگری لە هاووڵاتیانی ژێر دەسەڵاتی دەکات بەبۆنەی ساڵیادی ڕووخانی دەسەڵاتی ئەسەد ئاهەنگ بگێڕن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ 8ـی 12، ساڵێک بەسەر ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، سەرۆکی لابردراوی سووریا و ڕژێمی بەعس تێدەپەڕێت، لە زۆربەی ناوچەکانی سووریا هاووڵاتیان ئاهەنگ دەگێڕن و ئەو ڕۆژە وەبیر دێننەوە، بەڵام هەسەدە ئاهەنگێران بەو بۆنەیەوە لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی قەدەغە کردووە.
لێدوانی فەرمی: قوتەیبە ئیدلبی، بەڕێوەبەری کاروباری ئەمریکا لە وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند: هەر قەوارەیەک ڕێگری لە سوورییەکان بکات ئاهەنگ بگێڕن بۆ ساتێکی سەرەکی لە مێژووی نیشتمانیی خۆیاندا، ناتوانێت بە شێوەیەکی باوەڕپێکراو بانگەشەی ئەوە بکات کە دیموکراتە یان نوێنەری خەڵکە. ئەوەی لە دەربڕینی خۆشیی ڕەوا دەترسێت، ناتوانێت بانگەشەی ئەوە بکات بەناوی ئەوانەوە قسە دەکات؛ "ئازادی دابەش ناکرێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی شەممە، هەسەدە فەرمانێکی دەرکرد، کۆبوونەوە و ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی ساڵیادی سەرکەوتن لە ڕۆژانی 7 و 8ـی 12 کە هاوکاتە لەگەڵ یەکەمین ساڵیادی سەرکەوتنی شەڕی "ڕێگریکردن لە دەستدرێژی" و ڕووخاندنی ڕژێمی ئەسەد قەدەغەیە، ئەمەش بەهۆی مەترسی هێرش و کردەوەی تیرۆریستیی داعش.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا






