
دیمەنی جیاکردنەوەی دەستی دەنگدان. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دوای یەکلاییکردنەوەی تانەکان، ئەمڕۆ ئەنجامەکانی کۆتایی هەڵبژاردنی بۆ دادگەی باڵای فیدراڵی نارد بە مەبەستی پەسەندکردنی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: ئەمڕۆ بەیانی، ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ڕەوانە دادگەی باڵای فیدراڵی کرا لەپێناو پەسەندکردنی.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆن بە ئاڤای ڕاگەیاند: بەپێی یاسا تایبەتەکانی کۆمیسیۆن ماوەی وەڵامدانەوە و پەسەندکردنی ئەنجامەکان لەلایەن دادگەی فیدراڵییەوە دیاری نەکراوە و ئەو بابەتە لای دادگەکەیە کە ماوەی چەند ڕۆژ ئەنجامەکان پەسەند دەکەن.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژی یەکشەممە، دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنی سەر بە کۆمیسیۆن پێداچوونەوەی خۆی بە سەرجەم تانەکان کە 853 تانە بوون لە دژی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پێشکەش کراون کۆتاییپێهێنا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ئەوەی دادگەی فیدراڵی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان پەسەند دەکات، ئینجا دوای ئەوە هەنگاوە کردارییەکان بۆ دانیشتنی پەرلەمان دەستپێدەکات، سەرۆکی پەرلەمان لە پشکی سووننەکان و سەرۆککۆمار لە پشکی کورد هەڵدەبژێردرێت، دواتریش سەرۆککۆمار کاندیدی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕادەسپێرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ ڤەنزوێلا: لە بەرژەوەندی ئێوەدایە لەگەڵ ئێمە کار بکەن
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکوک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە کەرکوک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم
- جیهان
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ ڤەنزوێلا: لە بەرژەوەندی ئێوەدایە لەگەڵ ئێمە کار بکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەی مەدا: دوای مالیکی و سوودانی دیاریکردنی کاندیدی سازان چانسی بەهێزە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەپەگە هێرشێکی گرووپە چەکدارەکان لە حەسەکە تێکدەشکێنێت






