فەرمانی دەستگیركردن بۆ ئەندامێکی یەكێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە دەرچوو
- هەواڵ
- 8 کانوونی یەکەم

ئەوس ئیبراهیم مەهداوی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە لەسەر فراكسیۆنی یەكێتی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لەسەر سكاڵای سێ پۆلیس، دادگای لێكۆڵینەوەی دیالە، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ "ئەوس مەهداوی" تاكە ئەندامەكەی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە دەردەكات.
چیرۆكی سەرەكی: دوای ئەوەی ئەوس ئیبراهیم مەهداوی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە لەسەر فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پۆلیسی بازگەی خانەقین سەر بە بەڕێوەبەرایەتی بازگەكانی پارێزگای دیالەی بەوە تۆمەتبار كرد كە لە بازگەكان لەكاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و كەلوپەل، سەرانە و باج لە شۆفێران وەردەگرن، لەسەر ئەو تۆمەتە، پاڵپشت بە ماددەی 433 لە یاسای سزاكانی عێراق كە تایبەتە بە تاوانی ناوزڕاندن، سێ پۆلیسی بازگەگان سكاڵایان لەدژی ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە جووڵاند.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی دیالە، لەسەر بنەمای سكاڵای سێ پۆلیسی بازگەكان، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ ئەوس مەهداوی، ئەندامەكەی ئەنجوومەنی پارێزگاكە لە فراكسیۆنی یەكێتی دەركردووە، بەڵام ناوبراو تا ئێستا دەستگیر نەكراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی یاسا، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، پارێزبەندی یاسایی هەیە، جگە لەوەش ئەو ماددەیەی سكاڵای لەسەر تۆماركراوە، تاوانەكەی ناوزڕاندنە و لەجۆری كەتنە، كەسی دەستگیركراو دەستبەجێ بە دەستەبەری (كەفالە) ئازاد دەكرێت.
لەلایەكی دیكەوە: ئاڤا هەوڵیدا پەیوەندی بە ئەوس مەهداوی بكات، بەڵام ژمارەكەی بەردەست نییە و ناتواندرێت پەیوەندی پێوە بكرێت.
باكگراوند: ئەوس ئیبراهیم مەهداوی، هەرچەندە لە پێكهاتەی عەرەبە، بەڵام لە هەڵبژاردنی ساڵی 2023ـی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق، لەسەر لیستی یەكێتی خۆی بۆ ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە كاندید كرد و سەركەوتنی بەدەستهێنا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مەرزی کێلێ 21 شۆفێر لەناو بەفردا ڕزگار دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنتاگۆن و کۆشکی سپی تاوتوێی بژاردەکانی هێرشکردنە سەر ئێران دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئەگەر دیپلۆماسی سەرکەوتوو نەبێت یەک هەنگاو بۆ دواوە ناکشێینەوە
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: سەرما دەشکێت و بارانبارین 10 ڕۆژی دیکە بەردەوام دەبێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کەرکووک لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهید بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنتاگۆن و کۆشکی سپی تاوتوێی بژاردەکانی هێرشکردنە سەر ئێران دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئەگەر دیپلۆماسی سەرکەوتوو نەبێت یەک هەنگاو بۆ دواوە ناکشێینەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کەرکووک لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهید بوو
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سووریا هەنگاوەکانی پێدانی وڵاتینامەی بە هاووڵاتیانی کورد دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبانێ لە ژێر گەمارۆیەکی سەختدایە




