
دیمەنی کارکردن لە وێستگەکە
ئاڤا نیوز
یەکەی ژمارە سێی وێستگەی كارۆئاوی دەربەندیخان بەگەڕخرایەوە و تێكەڵ بە تۆڕی كارەبای نیشتمانی كرایەوە.
وێنە گەورەکە: وێستگەی كارۆئاوی دەربەندیخان، سێ یەکەی بەرهەمهێنانی کارەبای لەخۆگرتووە، لە کاتێکدا بەنداوەکەی ئاوی پێویستی تێدا بێت و هەرسێ یەکەکە بەشێوەی ئاسایی کاربکەن، هەر یەکەیەک توانای بەرهەمهێنانی 80 مێگاوات کارەبای هەیە، بەڵام ئێستا بەهۆی کەمی ئاو لە بەنداوەکە تەنیا یەک یەکەی کاری پێدەکرێت.
لێدوانی فەرمی: سیروان محەممەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بە ئاڤای گوت: دوای ئەوەی بەهۆی لیکی ئاوەوە یەکەی ژمارە سێ لە وێستگەی كارۆئاوی دەربەندیخان وەستابوو، لە ماوەی نزیکەی 15 ڕۆژی ڕابردوو، بەهەوڵ و ماندوبوونی تیمەکان لە ئەندازیاران و تەکنیکاران کە بە بەردەوام کاریان لەسەر دەکرد كێشەكەیان چارەسەر كرد و یەكەكە گەڕێندرایەوە دۆخی ئاسایی خۆی.
لەلایەکی دیکەوە: كاوە ئەحمەد، بەڕێوەبەری وێستگەی كارۆئاوی دەربەندیخان وتی، پاوەر سەپلای ئیگزاتەشنی یەکەکە سووتا بوو، لەلایەن بەشی کۆنترۆڵەوە کێشەکەی دەستنیشانکرا و گۆڕدرا. لە هەندێك شوێن کێشەی ئاو هەبوو، بەشی میکانیک چارەسەریان کرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەشەکانی تۆرباین و سەلامەتی پیشەیی بەردەوام لە چاودێریدابوون، بەمجۆرە ئەمرۆ توانر یەکەکە کاری پێبكرێتەوە تێكەڵ بە تۆڕی كارەبای نشتیمانی بكرێتەوە.
ئەمەش بزانە: بەنداوی دەربەندیخان لەسەر زێی سیروان دروست کراوە و لە 23-11-1961 بە فەرمی کراوەتەوە، توانای گلدانەوەی سێ ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 10 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا توانا ئەتۆمییەکانی نوێ دەکاتەوە
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان بودجەی یارمەتییە مرۆییەکان کەم دەکاتەوە
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
نەتانیاهۆ: بەمزووانە دەچینە ناو قۆناغی دووەمی ئاگربەست
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هاووڵاتیهكی باكووری کوردستان نیو سهدهیه تهنیا چای و پسكیت دهخوات
20 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ بەفر باکووری کوردستان دادەپۆشێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوونکردنەوە لەسەر دروستبوونی کەفاوی ڕووباری گەلی عەلی بەگ دەدرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

سوودە لەژمارنەهاتووەکانی گۆرانی گوتن زانایانی تووشی سەرسووڕمان کردووە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 10 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا توانا ئەتۆمییەکانی نوێ دەکاتەوە
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان بودجەی یارمەتییە مرۆییەکان کەم دەکاتەوە
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
نەتانیاهۆ: بەمزووانە دەچینە ناو قۆناغی دووەمی ئاگربەست






