
مامۆستایانی سووریا لە نۆرەی مووچە وەرگرتن
ئاڤا نیوز
ئاژانسی هەواڵی "هاوار" بڵاوی کردووەتەوە، مامۆستا و فەرمانبەرانی کەرتی پەروەردەی حکومەتی نوێی سووریا بەدەست دواکەوتنی زۆری مووچە دەناڵێنن، ئەمەش لە کاتێکدایە حکومەت بەڵێنەکانی بۆ زیادکردنی مووچەی مامۆستایان جێبەجێ نەکردووە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ئاژانسەکە بڵاویکردووەتەوە، نۆ ڕۆژ لەم مانگە تێپەڕیوە تاوەکو ئێستا مووچەی مامۆستایان دابەش نەکراوە، مانگی پێشووش 12 ڕۆژ تێپەڕی ئینجا مووچەی ئەم چینە دابەشکرا لە دیمەشق.
- پڕۆسەی خەرجکردنی پارەکە لە بەرنامەی "شام کاش"ەوە گوڕا بۆ دامەزراوەت "بەرید"، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ستافی پەروەردە ناچاربوون لە ڕیزی درێژدا بوەستن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان، بەبێ هیچ پاساوێکی فەرمی ڕوون.
زانیاریی زیاتر: "هاوار" ئەوەشی خستووەتەڕوو، "کەموکوڕییەکی ڕانەگەیێندراو" لە میکانیزمی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو یارمەتییە داراییانەی کە لە سعوودیە و قەتەرەوە بۆ وەزارەتی پەروەردە دەدرێن بوونی هەیە، ئەمە جگە لە دابەزینی متمانە بە میکانیزمی گواستنەوەی پارە لە ڕێگەی بەرنامەی "شام کاش"، کە بووە هۆی خەرجکردنی مووچە لە ڕێگەی دامەزراوەی "بەرید" لەبری ئەوەی بخرێتە سەر بانکە حکومییەکانی ئاسایی وەک بانکی "بازرگانی سووریا" وبانکی "عەقاری".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا






