
دەستەی نیشتمانیی چاودێریی ئەتۆمی عێراق
ئاڤا نیوز
دەستەی نیشتمانیی چاودێریی ئەتۆم و تیشکیی و کیمیایی و بایۆلۆژیی عێراق ڕایگەیاند، گوندی سەمەرە لە پارێزگای سەڵاحەددین هیچ پیسبوونێکی تیشکی تێدا نییە و ئەمەش دوای ئەنجامدانی گەڕانێکی بەرفراوان دێت بەهۆی سکاڵای هاوڵاتییانەوە.
چیرۆكی سەرەكی: چەند ڕۆژێكە لە پارێزگای سەڵاحەددین لە عێراق، جۆرە نەخۆشییەك بڵاوبووەتەوە، بەشێك لە شارەزایان گومانی ئەوەیان دەكرد كە هۆكاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە تیشكدانەوەی ئەتۆمی بێت لە ناوچەكە، لەسەر ئەو بنەمایە بەڕێوەبەرایەتیی باری لەناکاوی تیشکدانەوەی ئەتۆم دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە و ئەنجامەكەیشی ڕادەگەیێنێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەڕێوەبەرایەتییەكە ڕایگەیاندووە کە بەدواداچوونێکی تیشکیی بەرفراوانیان لە گوندی سەمەرە، سەر بە ناحیەی عەلەم و ناوچەکانی دەورووبەری لە پارێزگای سەڵاحەددین ئەنجامداوە. ئەم هەڵمەتە وەڵامێک بووە بۆ سکاڵای دانیشتووانی ناوچەکە سەبارەت بە زیادبوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە نەخۆشی. تاقمە تەکنیکییەکان دەستیان بە کارەکانیان کردووە و نوێترین ئامێر و سیستەمە تایبەتمەندەکانیان بەکارهێناوە، لەوانەش سیستەمی ڕووپێوی تیشکدانەوەی ئەتۆم GR-460، جگە لە ئامێرە دەستییە وردەکان.
لێدوان فەرمی: محەممەد جاسم محەممەد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی باری لەناکاوی تیشکدانەوەی ئەتۆم، ڕایگەیاند: کە "هەموو خوێندنەوەکان لە سنوورەکە لە چوارچێوەی تیشکی ئاساییدا بوون و هیچ سەرچاوەیەکی تیشکدەرەوە یان چالاکییەکی تیشکی کە لە ئاستی ڕێگەپێدراو تێپەڕێت نەدۆزرایەوە و ناوچەکە بە تەواوی پاکە لە هەر پیسبوونێکی تیشکدانەوەی ئەتۆمی".
لەلایەکی دیکەوە: دەستەی نیشتمانیی چاودێریی ئەتۆم و تیشکیی جەختی لەسەر بەردەوامبوونی ڕێکكارەکانی چاودێری و پشکنین لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا کردەوە، بۆ مسۆگەرکردنی ژینگەیەکی سەلامەت بۆ هاونیشتمانیان .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
لە سنووری سۆران ڕێنمایی نوێ بۆ گیابەهارییەکان دەردەکرێن
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
لە سنووری سۆران ڕێنمایی نوێ بۆ گیابەهارییەکان دەردەکرێن
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ناوی کوردستان و هەولێر لە دۆسیەی جێفری ئێپستیندا





