
دیمەنی بارانبارین لە شاری سلێمانی
ئاڤا نیوز
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە بەشێك لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، ڕێژەیەکی بەرچاو بارانباریەوە و لە هەندێک ناوچەش دوو هێندەی ساڵی ڕابردوویە.
وێنە گەورەکە: لەماوەی ئەم هەفتەیە دوو شەپۆلی بارانبارین ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە، بە هۆیەوە بەشێک لە ناوچەکان ئاستی ئاو بەرزبووەتەوە و لە گەرمیانیش بە هۆیەوە پشوو ڕاگەیێنرا.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا و شارەزای کەشناسی بە ئاڤا ڕاگەیاند: کاریگەری شەپۆلەکە تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەبێت، لەناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت و ئەگەری دروستبوونی لافاویش هەیە.
- لە ناوەڕاستی ئەم مانگەش جارێکی دیکە شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە ناوچە جیاوازەکان دەکاتەوە، ئەگەری بارانبارین لە ناوشارەکانیش زیاد دەکات.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ئاماری دابارین و ئەو داتای ساڵی ڕابردوو لە هەندێک ناوچە وەرگیراوە، ڕێژەی بارانبارین ئەم 24 کاتژمێرە زۆر زیاترە.
لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی بڵاویکردووەتەوە، سبەی چوارشەممە لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری شەپۆلی بارانبارین ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و هەندێ کات نیمچە هەور دەبێت، لە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک هەندێ کات نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بارانی مامناوەند دەبارێت, هەروەها لە سەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری بەفر بارین هەیە
ژمارەکان وادەڵێن: ئاماری بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردوو:-
شارەکان ڕێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردوو بارانبارینی ساڵی ڕابردوو
هەولێر: 25.6 ملیم 33.1ملیم
دهۆک: 23.6 ملیم 23.6 ملیم
زاخۆ: 17.5 ملیم 45.4 ملیم
چەمچەماڵ: 81.2 ملیم 87.6 ملیم
ئیدارەی ڕاپەڕین: 99.3 ملیم 196.3 ملیم
هەڵەبجە: 54 ملیم 204.8 ملیم
کەرکووک: 41 ملیم 80 ملیم
سلێمانی: 61.3 ملیم
دەربەندیخان: 83.6 ملیم
زانیاریی زیاتر: زۆرترین ڕێژەی بارانبارین لە بازیان بووە 121.5 ملیم باران باریوە، کەمترین ڕێژەی باران بارینیش لە شێخان بووە 9 ملیم باران باریوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 20 خولەک لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- بزنس
- 52 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەرزبووەوە؛ عەیار 21 یەک ملیۆن دیناری تێپەڕاند
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی سەرما و بارینی بەفرێکی زۆر لە ژاپۆن 30 کەس گیانیان لەدەستدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
20 خولەک لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 20 خولەک لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 31 کانوونی دووەم
شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین دەستپێدەکات
- ژینگە
- 31 کانوونی دووەم
شەپۆلێکی نوێی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 29 کانوونی دووەم
شێخ دارا: بارانبارین تا زیاتر لە 10 ڕۆژی دیکە بەردەوام دەبێت






