ڕاوێژکارێکی شەرع: شاندەکانی هەسەدە بۆ دیمەشق دەسەڵاتی بڕیاردانیان نییە
- هەواڵ
- 10 کانوونی یەکەم

ئەحمەد مۆفەق زێدان، ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری سووریا
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکارێکی سەرۆککۆماری سووریا دەڵێت، ئەو شاندانەی هەسەدە ڕەوانەی دیمەشقیان دەکات دەسەڵاتی جێبەجێکردنیان نییە و ئەو هێزە کات دەکوژێت، بۆیەش ئەمریکا و تورکیا لە جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنەکەی 10ـی ئازاردا، هەسەدە بە بەرپرسیار دەزانن.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد مۆفەق زێدان، ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری سووریا بە ماڵپەڕی حەدەسی سعوودی ڕاگەیاندووە، ڕێککەوتنەکەی 10ـی ئازار لەنێوان دیمەشق و هەسەدە بە ئامادەبوونی ئەمریکا و تورکیا واژۆکراوە و چوارچێوەیەکی بنەڕەتییە بۆ هەموو لایەنەکانی سووریا، بەڵام هەسەدە کات دەکوژێت نەک دەوڵەتی سووریا، چونکە ئەو شاندانەی ڕەوانەی دیمەشقیان دەکات بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە، دەسەڵاتی جێبەجێکردن و بڕیاردانیان نییە ئەوەش هەڵسەنگاندنی لایەنە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکانە بۆ ڕێککەوتنەکە.
دەشڵێت، هەوڵدان بۆ وەبەرهێنان لە پشێوی سووریادا کارێکی هەڵەیە و سەردەمی ئەوەی خاوەندارییەتی دەکرد [ئەسەد] ڕۆیشتووە.
باکگراوند: ڕۆژی 10-03-2025 ئەحمەد شەرع، سەرۆكکۆماری سووریا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە ڕێککەوتنێکی مێژوویان واژۆکرد، بەگوێرەی ڕێککەوتنەکەش هەسەدە دەبێتە بەشێک لە وەزارەتی بەرگریی سووریا و دەوڵەتی سووریاش مافە دەستوورییەکانی کورد گەرەنتی دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا






