بەهۆی لافاو منداڵێک لە کەلار خنکا و تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو شوێنەی منداڵەکە کەوتە ناو لافاوەوە
ئاڤا نیوز
بەهۆی لافاو لە سنووری ئیدارەی گەرمیان منداڵێکی تەمەن 13 ساڵان خنکا و تاوەکو ئێستاش تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
زانیاریی پەیامنێر: هەڵۆ محەممەد، بەڕێوەبەری نووسینگەی ئاڤا لە گەرمیان قسەی لەگەڵ شایەتحاڵێک کردووە. شایەتحاڵەکە دەڵێت: منداڵێکم بینی دەگریا، لێمان پرسی بۆچی دەگریت، وتی پاسکیلم کەوتۆتە ناو ئاو، منیش زۆر هەوڵم دا بۆی دەربهێنم تەنانەت شۆفڵیشمان هێنا، بەڵام نەمان توانی پاسکیلەکە دەربهێنین، ئیتر پێم وت بگەڕێوە ماڵەوە، وتی ناچمەوە دەترسم دایکم لێم بدات.
شایەتحاڵەکە دەشڵێت: دواتر من ڕۆشتم، پاش کەمێک هاوڕێیەکم تەلەفۆنی بۆ کردم وتی منداڵێک کەوتۆتە ناو ئاو. ڕێک دڵم خەبەری دا منداڵەکەیە، دڵنیام بۆ دەرهێنانی پاسکیلەکەی چۆتە ناو ئاو.
چیرۆکی دووەمیان دەوترێت منداڵەکە لەگەڵ چەند منداڵێکی تر بە پاسکیل چوونتە لای پردی گازینۆ کە دەکەوێتە ناوەڕاستی کەلار، ئیتر منداڵێک بە پاسکیلەکەیەوە کە فانیلەیەکی سووری لەبەر بووە، کەوتۆتە ناو چەمەکەوە. ئەمە قسەی ژنێکە دەڵێت بە چاوی خۆی بینیویەتی، هەرچەند هاواری لێ کردووە بەڵام نەگەڕاوەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: عومەر باوکی ئەیوب، ئەو منداڵەی لە کەلار ونبووە و گومان دەکرێت خنکا بێت بە ئاڤای ڕاگەیاند، منداڵەکەی بە پاسکیلێکەوە چووەتە نزیک چەمی گازینۆ و تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە. باوکی دەڵێت، منداڵەکەم تەمەنی 13 ساڵە و تاقانەی دوو خوشکە.
لێدوانی فەرمی: بەرگریی شارستانیی گەرمیان دەڵێت، پەیوەندیمان پێـوە کراوە منداڵێک کە کەوتووەتە ناو چەمی گازینۆ و ئێمەش هاتووین بۆ دۆزینەوەی. بەرگریی شارستانیی گەرمیان داواش لە هاونیشتمانیان دەکات نەچنە نزیک ئاوی چەم و ڕووبارەکان.
ئیبراهیم محممەد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی گەرمیان بۆ ئاڤا: منداڵەکە لەکاتی یاریکردن بە پایسکیل کەوتووەتە ناو ئاوەکە و تا ئێستا منداڵەکە نەدۆزراوەتەوە و تیمی ژێرئاو و بەرگریی شارستانیی و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدوایدا دەگەڕێن، بەهۆی لێڵی ئاوەکە و سەختی شوێنەکە گەڕانەکانی سەختتر کردووە.
باکگراوند: دوێنێ سێشەممە بەهۆی لافاو دوو کەس لە چەمچەماڵ گیانیان لەدەست دا و منداڵێکی 9 ساڵان لە ناحیەی لەیلان لە کەرکووک خنکا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا 100 کورسیی خوێندن دەبەخشێتە خەڵکی چەمچەماڵ
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق هۆشداريي دروستبوونی تەمی چڕ دەدات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن قوتابخانە وێرانبووەکانی چەمچەماڵ نۆژەن دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بەفر بارینی ئەمساڵ لە شاخی ئەزمەڕ
17 کاتژمێر لەمەوپێش

تیکتۆک 19 ملیۆن ڤیدیۆ لە وڵاتانی عەرەبی دەسڕێتەوە؛ زۆرترینیان لە عێراقە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

شارەزایەکی کەشناسی: هەوری سوپەر سێڵ بەڕێوەیە و تا 50 ملیمەتر بارانی لەگەڵدایە
9 کانوونی یەکەم

یاریی ئەلیکترۆنیی "لۆدۆ" لە عێراق قەدەغە دەکرێت
9 کانوونی یەکەم

باشترین ڕێگاکان بۆ ڕێگری لە قژ هەڵوەرین ئاشکرا دەکرێت
8 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا 100 کورسیی خوێندن دەبەخشێتە خەڵکی چەمچەماڵ
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن قوتابخانە وێرانبووەکانی چەمچەماڵ نۆژەن دەکاتەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵە خنکاوەکەی کەلار دۆزرایەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ پارت ڕاپۆرتێک پەیوەست بە پرۆسەی ئاشتی پێشکەشی پەرلەمانی تورکیا دەکرێت





