کوردستان فاوندەیشن قوتابخانە وێرانبووەکانی چەمچەماڵ نۆژەن دەکاتەوە
- هەواڵ
- 10 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
لەسەر ڕاسپاردەی ئارین مەسرور بارزانی، دامەزراوەی کوردستان فاوندەیشن بڕیاری دا قوتابخانەی تەکیەی بنەڕەتی و ئەو قوتابخانانەی لە چەمچەماڵ زیانیان بەرکەوتووە نۆژەن بکرێنەوە.
وێنەگەورەکە: ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی باران و بەفر هەرێمی کوردستانی گرتەوە، لە چەند شار و شارۆچکەیەک لافاو دروست بوو زیانی گیانی و ماددەی لێ کەوتەوە. یەکێک لەو ناوچانەی کە زیانی زۆریان بەرکەوت سنووری چەمچەماڵ بوو، لەناویاندا ژمارەیەک قوتابخانە.
لێدوانی فەرمی: ساکار عومەر، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی کوردستان فاوندەیشن بە ئاڤای گوت، لە چوارچێوەی هەڵمەتی هاوکارییەکانی کوردستان فاوندەیشن بۆ هاوکاری زیانلێکەوتووانی ڕووداوی لافاوەکەی قەزای چەمچەماڵ لەسەر ڕاسپاردەی ئارین مەسرور بارزانی، دامەزرێنەری کوردستان فاوندەیشن، بڕیار درا قوتابخانەی قەندیلی بنەڕەتی لە تەکیەی چەمچەماڵ نۆژەن بکرێتەوە.
-بۆ ئەو مەبەستە تیمێکی خۆبەخشی 60 کەسی لەوێن بۆ هەڵسەنگاندنی زیانەکان و دوای ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک، دەست دەکرێت بەنۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی قەندیلی بنەڕەتی و سەرجەم قوتابخانەکانی دیکە بەهۆی لافاو زیانییان بەرکەوتبێت.
بۆچی گرنگە: پێنج ڕۆژی دیکە دەست دەکرێت بە تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم، بەڵام بە بڕیارێکی وەزارەتی پەروەردە تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سنووری قەزای چەمچەماڵ دواخرا بۆ مانگی یەکی ساڵی 2026. بە نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکانە زیان بەرکەوتووەکان قوتابییان دەتوانن لەکاتی دیاریکراودا دەست بە پڕۆسەی خوێندن و تاقیکردنەوەکان بکەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 16 خولەک لەمەوپێش
بۆ ژەنەڕاڵ مەزڵووم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتی قایمقامی دەربەندیخان لە گۆڕان وەردەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
21 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
بۆچی ئیسرائیل لە مەراسیمی واژۆکردنی دەستەی ئاشتی غەززەدا بەشدار نەبوو؟
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتی قایمقامی دەربەندیخان لە گۆڕان وەردەگرێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تا ئێستا ڕێڕەوی مرۆیی بۆ کۆبانێ نەکراوەتەوە
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بە هۆی زریانێکی بەهێز باری نائاسایی لە ئەمریکا ڕاگەیێنرا





