ئاڤا 100 کورسیی خوێندن دەبەخشێتە خەڵکی چەمچەماڵ

شەیری بکە لە:
ئاڤا 100 کورسیی خوێندن دەبەخشێتە خەڵکی چەمچەماڵ

گرافیک ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

وەک هاوخەمیەک بۆ خەڵکی چەمچەماڵ ئاڤا میدیا 100 کورسی خۆرایی زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان دەبەخشێتە دەرچووانی پۆلی 12 ئامادەیی لە چەمچەماڵ، تەکیە و شۆڕش.

 

وێنە گەورەکە: ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی باران و بەفر هەرێمی کوردستانی گرتەوە، لە چەند شار و شارۆچکەیەک لافاو دروست بوو زیانی گیانی و ماددەی لێ کەوتەوە. یەکێک لەو ناوچانەش کە زیانێکی زۆری بەرکەوت سنووری چەمچەماڵ بوو، نزیکەی 500 ماڵ زیانیان بەرکەوت ئەمە جیا لە گیانلەدەستدانی دوو هاونیشتمانیی ئەو شارە بەهۆی لافاو.

 

زانیاریی زیاتر: دەرچووانی پۆلی 12 ئامادەیی خێزانە زیان لێکەوتووەکانی ڕووداوی لافاوەکەی دانیشتوانی چەمچەماڵ، تەکیە و شۆڕش، بۆ خوێندنی ئەمساڵ دەتوانن لە ڕێگەی سایتی ئاڤاوە داواکاریی پێشکەش بە بەشە جیاوازەکانی کۆلێژ و پەیمانگاکان بکەن کە کورسی خۆڕاییان داوەتە ئاڤا میدیا.

 

ئەمەش بزانە: ئاڤا میدیا تاوەکو ئێستا هەزار و 154 کورسی خوێندنی بۆ کەسوکاری شەهیدان و خێزانە کەمدەرامەتەکان دابین کردووە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ