لە دوو ڕۆژی داهاتوودا دادگای فیدراڵی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان پەسەند دەکات
- کوردستان
- 10 کانوونی یەکەم

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق
ئاڤا نیوز
چاوەڕوان دەکرێت لە دوو ڕۆژی داهاتوودا، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان پەسەند بکات، فشارە دەرەکییەکانیش بەتایبەت لەلایەن ئەمریکاوە بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستە باڵاکان بە ڕوونی دەردەکەون.
بۆچی گرنگە: بە پەسەندکردنی ئەنجامەکان لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە، قۆناغێکی نوێی ململانێی سیاسی دەستپێدەکات و پێکهاتە سەرەکییەکان کورد، شیعە و سونە دەکەونە بەردەم بەرپرسیارێتیی یەکلاییکردنەوەی کاندیدەکانیان بۆ پۆستە سیادییەکان سەرۆککۆمار، سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆک وەزیران.
لێدوانی فەرمی: عەباس عەبود، توێژەری سیاسی ڕایگەیاند: لەکاتێکدا کات لەبەردەم هێزە سیاسییەکان کەمە بۆ ڕێگریکردن لە دروستبوونی هەردوو بۆشایی سیاسی و دەستووری، فشارە دەرەکییەکان بەتایبەت لەلایەن ئەمریکاوە بە ڕوونی دەرکەوتوون.
ئاماژەی بەوەکرد، واشنتن بە وردی چاودێریی دۆخەکە دەکات و چەندین پەیام و نێردراوی ئاراستەی عێراق کردووە، یەکێک لەوانە مارک ساڤایایە، کە بە پێچەوانەی نێردراو و باڵیۆزەکانی پێشوو، لە دامەزراوەی دیپلۆماسییەوە نەهاتووە، بەڵکو نوێنەرایەتیی دامەزراوەی بازرگانانی ئەمریکا دەکات.
ئەمەش بزانە: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دۆسیەی 853 تانەی پەیوەست بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی یەکلاکردەوە و بۆ پەسەندکردنی ئاراستەی دادگای بالای فیدراڵی کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 خولەک لەمەوپێش
محەممەد ڕەئوف: میدیا ڕاستی سەنگەرەکان نیشان نادات
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
وەبەرهێنەرانی کورد باڵەخانەیەک بۆ ئەنیستیتیوتی پاریس دابین دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
25 کانوونی دووەم

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
25 کانوونی دووەم

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
25 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 خولەک لەمەوپێش
محەممەد ڕەئوف: میدیا ڕاستی سەنگەرەکان نیشان نادات
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
وەبەرهێنەرانی کورد باڵەخانەیەک بۆ ئەنیستیتیوتی پاریس دابین دەکەن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای سووریا بۆردوومانی کۆبانێی کرد؛ پێنج کەس شەهید بوون
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاری گەیاندووەتە زیاتر لە 46 هەزار كەس





