هاوپەیمانیی سیادە بۆ ئاڤا: گفتوگۆکانی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان هێشتا لە قۆناغەکانی سەرەتادان
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەنجوومەنی سیاسیی سووننە
ئاڤا نیوز
هاوپەیمانیی سیادە ڕایدەگەیێنێت، پێویستی بە ڕاوێژی زیاتر هەیە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، ئەمەش لە کاتێکدایە گفتوگۆکان هێشتا لە قۆناغەکانی سەرەتادان.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی نەریتی سیاسیی عێراق لەدوای 2003، سەرۆکی پەرلەمان بۆ سووننە، سەرۆکوەزیران بۆ شیعە، و سەرۆککۆمار بۆ کورد دەبێت. ئێستا هێزە سووننەکان، کە "ئەنجوومەنی سیاسیی سووننە"یان پێکهێناوە، سەرقاڵی گفتوگۆی قووڵن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر کەسایەتییەک بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران.
لێدوانی فەرمی: زەید ئەلکرتانی، سەرکردە لە هاوپەیمانیی سیادە، لە لێدوانێکدا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "گفتوگۆکانی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هێشتا لە قۆناغەکانی سەرەتادان و پێویستی بە گفتوگۆ و ڕاوێژی زیاتر هەیە لە نێوان هێزە سووننەکاندا بۆ دڵنیابوون لە گەیشتن بە سازانێکی نیشتمانی."
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: کرتانی ئاماژەی بەوەدا، "هەموو لایەنە سیاسییەکان چاوەڕێی پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانن لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە، پەسەندکردنی فەرمی ڕێگا بۆ ڕێککەوتن لەسەر پۆستە گرنگەکان، لەوانەش سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران، خۆش دەکات."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرکردەکەی هاوپەیمانیی سیادە دووپاتی کردەوە "پڕۆسەی سیاسی پێویستی بە گفتوگۆی ڕاشکاوانە و بونیادنەر هەیە بۆ دڵنیابوون لە هەڵبژاردنی سەرۆک پەرلەمانێک کە خاوەنی متمانە و توانای بەڕێوەبردنی قۆناغی داهاتوو بێت. هەر بڕیارێکیش دەبێت دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بێت."
باکگراوند: عێراق لە 11ی تشرینی دووەمی ڕابردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەخۆوە بینی، کە زیاتر لە 50%ی دەنگدەران بەشدارییان تێدا کرد. لایەنە براوەکان بەردەوامن لە گفتوگۆکانیان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و دابەشکردنی پۆست و ئەرکەکان.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا 100 کورسیی خوێندن دەبەخشێتە خەڵکی چەمچەماڵ
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق هۆشداريي دروستبوونی تەمی چڕ دەدات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن قوتابخانە وێرانبووەکانی چەمچەماڵ نۆژەن دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بەفر بارینی ئەمساڵ لە شاخی ئەزمەڕ
17 کاتژمێر لەمەوپێش

تیکتۆک 19 ملیۆن ڤیدیۆ لە وڵاتانی عەرەبی دەسڕێتەوە؛ زۆرترینیان لە عێراقە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

شارەزایەکی کەشناسی: هەوری سوپەر سێڵ بەڕێوەیە و تا 50 ملیمەتر بارانی لەگەڵدایە
9 کانوونی یەکەم

یاریی ئەلیکترۆنیی "لۆدۆ" لە عێراق قەدەغە دەکرێت
9 کانوونی یەکەم

باشترین ڕێگاکان بۆ ڕێگری لە قژ هەڵوەرین ئاشکرا دەکرێت
8 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا 100 کورسیی خوێندن دەبەخشێتە خەڵکی چەمچەماڵ
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن قوتابخانە وێرانبووەکانی چەمچەماڵ نۆژەن دەکاتەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵە خنکاوەکەی کەلار دۆزرایەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ پارت ڕاپۆرتێک پەیوەست بە پرۆسەی ئاشتی پێشکەشی پەرلەمانی تورکیا دەکرێت






