تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم لە ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری چەمچەماڵ دواخران

شەیری بکە لە:
تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم لە ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری چەمچەماڵ دواخران

گرافیک ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


بەهۆی ئەو دۆخەی بەهۆی لافاو لە چەمچەماڵ دروست بووە، وەزارەتی پەروەردەی کوردستان بڕیاری دا تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سنووری قەزای چەمچەماڵ دوا بخات بۆ مانگی یەکی ساڵی 2026.

 

وێنە گەورەکە: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە چەند شوێنێک بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو بەتایبەت لە چەمچەماڵ، کە بووەتە هۆی گەیاندنی زەرەر و زیانێکی زۆر بە ناوچەکە.

 

لێدوانی فەرمی: سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند، وەزارەتەکەیان بە فەرمی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانیی ڕاسپاردووە کە کار بەم بڕیارە نوێیە بکەن و تاقیکردنەوەکان لە وادەی دیاریکراودا ئەنجام بدەن.


بە وتەی وتەبێژی وەزارەت، هۆکاری ئەم بڕیارە بۆ ڕەچاوکردنی بەرژەوەندیی گشتیی مامۆستایان، قوتابیان و خانەوادەکانیان دەگەڕێتەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ