شیعەکان وادەی دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکوەزیران ڕادەگەیێنن؛ نۆ کاندید مەرجەکانیان تێدایە
- عێراق
- 11 کانوونی یەکەم

وێنەی ئاماژەیی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت، نۆ کاندید مەرجەکانی لیژنەی چوارچێوەی هەماهەنگی تایبەت بە دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانیان تێدایە و دوای پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنیش لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە، کاندیدی سەرۆکوەزیران یەکلایی دەکرێتەوە و ڕادەگەیێنرێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: چاوەڕێ دەکرێت تا کۆتایی ئەم مانگە سەرجەم ڕێکارەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردن تەواو بکرێن و دادگای فیدراڵیش ناوی کاندیدە براوەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق پەسەند بکات، لە هەنگاوی دواتریشدا سەرۆکی پەرلەمان لە پشکی سووننەکان و سەرۆککۆمار لە پشکی کورد هەڵدەبژێردرێت، دواتریش سەرۆککۆمار کاندیدی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕادەسپێرێت.
لێدوانی فەرمی: فەهد جبووری، ئەندامی ڕەوتی حیکمە کە یەکێکە لە لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، کاندیدی سەرۆکوەزیران بەگوێرەی ئەو پێوەرانە دیاری دەکرێت کە پێشوەخت دانراون و نۆ کەس مەرجەکانیان تێدایە، دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنیش لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی یەکلاییکەرەوە بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکوەزیران دەکات.
ئاماژەی بەوەشدا، بڕیار لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی بە ڕێککەوتن دەدرێت و هەر بڕیارێکیش بدرێت هەمووان پابەندی دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 26 خولەک لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 43 خولەک لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
26 خولەک لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 43 خولەک لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین ڕازی بووە بۆ ماوەی هەفتەیەک هێرشەکانی سەر کیێڤ ڕابگرێت






