شیعەکان نۆ کاندیدیان بۆ سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق دیاریکرد؛ سوودانی و مالیکی تێدایە
- عێراق
- 3 کانوونی یەکەم

کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی
ئاڤا نیوز
میدیای نزیک لە چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت، لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی نۆ کەس بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندید کراون و یەکێکیان پۆستەکە وەردەگرێت، نووری مالیکی، محەممەد شیاع سوودانی و حەیدەر عەبادیش لە دیارترین کاندیدەکانن.
وێنە گەورەکە: چاوەڕێ دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە سەرجەم ڕێکارەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردن تەواو بکرێن و دادگای فیدراڵیش ناوی کاندیدە براوەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق پەسەند بکات، لە هەنگاوی دواتریشدا سەرۆکی پەرلەمان لە پشکی سووننەکان و سەرۆککۆمار لە پشکی کورد هەڵدەبژێردرێت، دواتریش سەرۆککۆمار کاندیدی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕادەسپێرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کەناڵی عەهدی نزیک لە عەسایب ئەهلی حەق کە یەکێکە لە لایەنە سەرەکییەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی، لە زاری سەرچاوەیەکی سیاسیی ئاگادارەوە بڵاوی کردەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران نۆ کاندیدی هەیە.
ناوی کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەگوێرەی کەناڵی عەهد:
-نووری مالیکی – سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و سەرۆکوەزیرانی پێشووتر
-محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و سەرۆکوەزیرانی ئێستا.
-حەیدەر عەبادی – سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر و سەرۆکوەزیرانی پێشووتر.
-قاسم ئەعرەجی – ڕاوێژکاری ئێستای ئاسایشی نەتەوەیی عێراق.
-حەمید شەتری - سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق.
-باسم ئەلبەدری – سەرۆکی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری (ڕیشەکێشکردنی بەعس).
-عەلی شوکری – سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکاران لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق.
-ئەندازیار محەممەد ساحب دەراجی – ڕاوێژکاری ئێستای سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری هونەری.
-عەبدولوحوسێن عەبتان – وەزیری پێشووتری وەرزش و لاوانی عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 13 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






