تیمی چاودێری دارایی عێراق کارەکانیان لە کوردستان تەواو بوو و گەڕانەوە بەغدا
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم

لۆگۆی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ دراوی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
تیمی هاوبەشی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان و عێراق، دوای هەفتەیەک لە بەدواداچوون بۆ داهات و خەرجی فەرمانگەکان، کارەکانیان تەواو بوو و تیمی چاودێری دارایی عێراق گەڕانەوە بەغدا.
چیرۆکی سەرەکی: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو تیمێکی چاودێریی دارایی عێراق، بۆ وردبینی لە خەرجی و داهاتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتنە هەولێر و بۆماوەی هەفتەیەک بە هاوبەشی تیمی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان بەدواداچوونیان بۆ خەرجی و داهات کرد.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای وت، "کارەکانی تیمەکە تەواو بوون و سەردانی هەموو ئەو دامەزراوانەیان کرد کە پێویست بوو، تیمەکە ڕاپۆرتی خۆیان نووسیوە و گەڕانەوە بەغدا."
زانیاریی زیاتر: ئەو تیمە چەند تێبینییەکی کەمیان لەسەر داهاتی چەند وەزارەتێک هەبووە، هەروەها لەسەر دامەزراندن و داهاتەکان، بەڵام لەلایەن وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوەیان پێ دراوە، دامەزراندنی فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییانە بووە کە بەهۆی خانەنشینبوونی فەرمانبەران دروست بوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمساڵ بۆ دووەم جارە تیمی دیوانی چاودێری دارایی عێراق، سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، ساڵانە چەند جارێک دێن و پێداچوونەوە بە تەرازووی پێداچوونەوە - میزان موراجەعە دەکەن، واتا پێداچوونەوە دەکەن بە خەرجی و داهاتەکانی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت بەراوردی دەکەن بە داتاکانی وەزارەتی دارایی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 9 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی تووند لە ئەمریکاوە بۆ عێراق
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دیمەشق ئاگربەست لە ڕۆژئاوا پێشێل دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵای عێراق: موجاهیدانی جیهان خۆتان بۆ شەڕ ئامادە بکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
یەپەگە: سەرکەوتنی کۆبانی شۆڕشی ئیرادە و خۆڕاگریی بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
