لە دوو مانگدا بەهۆی ئەنفلەوەنزاوە 101 کەس لە ئێران گیانیان لەدەست داوە
- هەواڵ
- 11 کانوونی یەکەم

زۆرینەی ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە ڤاکسینی کۆڕۆنایان وەرنەگرتووە و نەکوتراون
ئاڤا نیوز
بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکان لە وەزارەتی تەندروستیی ئێران دەڵێت: لە دوو مانگدا بەهۆی ئەنفلەوەنزاوە 101 کەس لە ئێران گیانیان لەدەست داوە.
وێنە گەورەکە: ماوەی دوو مانگە لە ئێران ئەنفلەوەنزایەكی توند بڵاو بووەتەوە و شوێنی چاودێریی نەخۆش لە نەخۆشخانەکان نەماوە و زۆرینەی نەخۆشەکان دوای وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانە ماڵەوە دەکرێن. وەزارەتی تەندروستی دەڵێت بەهۆی ئەم پەتایەوە ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حوسێن کرمانپور، بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکان لە وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند: جۆری نوێی ئەنفلەوەنزا لە ناوەڕاستی مانگی 10ـوە لە زیادبووندا بووە، ئەمەش بەهۆی خۆراگریی پەتاکە بەرامبەر ڤاکسین. ئێستاش هەموو ناوەندە پزیشکییەکان لە سەرانسەری وڵاتدا لە ئامادەباشیدان.
گوتیشی: بەرپرسانی تەندروستی دەڵێن، بە پشتبەستن بە بەدواداچوونە سەرەتاییەکان، پێشبینی نەدەکرا شەپۆلی تووشبوون بەو ئاستە بەرز بێتەوە، بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سەردانی نەخۆش فشاری لەسەر نەخۆشخانەکان زیادی کردووە. بە پشتبەستن بە ڕاگەیاندنە فەرمییەکان، "ژمارەی گیانلەدەستدان بەم پەتایە تا ئێستا 101 کەسە، زۆرینەی ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە ڤاکسینی کۆڕۆنایان وەرنەگرتووە و نەکوتراون".
لەلایەکی دیکە: وەزارەتی تەندروستیی ئێران هۆی بڵاوبوونەوەی خێرای پەتاکەی بۆ ناوەندەکانی خوێندن گەڕاندەوە، هەروەها هۆکارێکی دیکەشی بۆ بەسەرچوونی ڤاکسینەکانی دژە ئەنفلۆوەنزا گەڕاندەوە کە کۆمپانیاکان هێناویانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا





