سێنتکۆم: یەکخستنی هەسەدە لەگەڵ هێزەکانی حکومەت مەرجە بۆ سەقامگیریی سووریا
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش

ئاڤا نیوز
فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایدەگەیێنێت، یەکخستنی هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" لەگەڵ هێزەکانی حکومەتی سووریا، "مەرجێکە بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی ئەمنیی پێشبینیکراوتر و سەقامگیرتر."
چیرۆکی سەرەکی: براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا "سێنتکۆم" لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسێک لە بارەی سووریا کە لە پەیمانگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە واشنتن بەڕێوەچوو. ئاماژەی بە ڕێککەوتنی یەکخستنی نێوان دیمەشق و "هەسەدە" کرد کە لە 10ی ئاداری ڕابردوودا واژۆ کرا.
لێدوانی فەرمی: کوپەر دووپاتی کردەوە کە "واشنتن ئامادەیە پشتگیری لە گفتوگۆ بەردەوامەکان بکات، لەوانەش دوایین خولی دانوستانەکان کە دیمەشق میوانداری کرد".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: فەرماندەی سێنتکۆم ڕوونیشی کردەوە "سەرکەوتنی یەکخستنی هەسەدە لەگەڵ هێزەکانی حکومەتی سووریا دەبێتە هۆی دروستبوونی ژینگەیەکی ئەمنیی پێشبینیکراوتر و سەقامگیرتر،" و گوتی: "ویلایەتە یەکگرتووەکان و سووریا بەرژەوەندیی هاوبەشیان هەیە لە پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا."
ئەمەش بزانە: کوپەر سێ بواری کاری سەرەکی بۆ "سێنتکۆم" دیاری کرد، ئەوانیش: "ڕاوەدوونانی ڕێکخراوی داعش لەناو سووریادا، پشتگیریکردنی یەکخستنی هەسەدە لەگەڵ حکومەتی سووریا و دڵنیابوون لە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی سووریا بۆ بەهێزکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر."
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ وادەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی ئاشتیی غەززە دیار دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بەفر بارینی ئەمساڵ لە شاخی ئەزمەڕ
10 کانوونی یەکەم

تیکتۆک 19 ملیۆن ڤیدیۆ لە وڵاتانی عەرەبی دەسڕێتەوە؛ زۆرترینیان لە عێراقە
10 کانوونی یەکەم

شارەزایەکی کەشناسی: هەوری سوپەر سێڵ بەڕێوەیە و تا 50 ملیمەتر بارانی لەگەڵدایە
9 کانوونی یەکەم

یاریی ئەلیکترۆنیی "لۆدۆ" لە عێراق قەدەغە دەکرێت
9 کانوونی یەکەم

باشترین ڕێگاکان بۆ ڕێگری لە قژ هەڵوەرین ئاشکرا دەکرێت
8 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
لە دوو مانگدا بەهۆی ئەنفلەوەنزاوە 101 کەس لە ئێران گیانیان لەدەست داوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ وادەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی ئاشتیی غەززە دیار دەکات






