گوتەبێژی پارتی: لەم ڕۆژانە كۆبوونەوەیەكی دیكەی پارتی و یەكێتی بەڕێوەدەچێت
- هەواڵ
- 11 کانوونی یەکەم

هەردوو لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری ئاڤا سەبارەت بە كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی و پێكهێنانی كابینەی تازەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: بەپێی ئەوەی لە ڕۆژانی ڕابردوو، هەردوو شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كۆبوونەوەیەكی نافەرمییان ئەنجام دابوو، لەم ڕۆژانە كۆبوونەوەیەكی دیكە بەڕێوەدەچێت.
وێنە گەورەکە: بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی کوردستان، پارتی و یەکێتی کۆبوونەوەکانیان دەستپێدەکەنەوە، لە ڕابردوو لەسەر زۆربەی وردەکارییەکانی کابینەکە ڕێککەوتوون، تەنیا دابەشکردنی پۆستەکان ماوە لەسەری ڕێکبکەون.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، لەم دۆخەی ئێستادا پێمان باشە پۆستی وەزارەتی ناوخۆ هەر لای پارتی بمێنێتەوە، گوتیشی: لە كۆبوونەوە نافەرمییەکەی هەفتەی ڕابردووی شاندی پارتی و یەكێتی بڕیاریاندابوو كە چەند ڕۆژێك بوار بەیەك بدەن و هەندێك كار هەیە بیكەن ئینجا كۆببنەوە.
گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاشیگەیاند: شاندی پارتی بە سەرۆكایەتیی هۆشیار زێباری بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەم بەردەوامە لە كارەكانی خۆی، دوای پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی عێراقیش لەلایەن دادگەی فیدراڵییەوە شاندی پێكهێنانی حكومەتی عێراقیشمان دەستبەكار دەبێت.
گوتەبێژی پارتی ئەمانەشی وت:
٠ ئێمە هەوڵمان داوە کورد یەکدەنگ بێت و بە یەک تیم بچێتە بەغدا، بەڵام وادیارە بابەتەكە هێشتا پێویستیی بە گفتوگۆی زیاترە.
٠ پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئێمە هەر ڕامانگەیاندووە كە پێمان باشە بابەتی هەرێمی كوردستان و عێراق تێكەڵ نەكرێن و هەریەكێكیان بەشێوازێك چارەسەر بكرێن، بەڵام تاوەكوو ئێستا نەكراوە.
٠ پێشووتریش بە بەرپرسانی یەكێتیمان ڕاگەیاندووە كە لەوانەیە لە دابەشكردنی پۆستەكانی کابینەی دەیەم ژمارەی كورسی و ئەنجامی هەڵبژاردن لەبەرچاو نەگیرابێت، بەڵام پێویستە ئەوان و ئێمەیش دۆخی یەكتر لەبەرچاو بگرین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مەرزی کێلێ 21 شۆفێر لەناو بەفردا ڕزگار دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنتاگۆن و کۆشکی سپی تاوتوێی بژاردەکانی هێرشکردنە سەر ئێران دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئەگەر دیپلۆماسی سەرکەوتوو نەبێت یەک هەنگاو بۆ دواوە ناکشێینەوە
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: سەرما دەشکێت و بارانبارین 10 ڕۆژی دیکە بەردەوام دەبێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کەرکووک لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهید بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنتاگۆن و کۆشکی سپی تاوتوێی بژاردەکانی هێرشکردنە سەر ئێران دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئەگەر دیپلۆماسی سەرکەوتوو نەبێت یەک هەنگاو بۆ دواوە ناکشێینەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کەرکووک لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهید بوو
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سووریا هەنگاوەکانی پێدانی وڵاتینامەی بە هاووڵاتیانی کورد دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبانێ لە ژێر گەمارۆیەکی سەختدایە




