چوارچێوەی هەماهەنگی وردەکاریی گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت بۆ ئاڤا ئاشکرا دەکات
- عێراق
- 11 کانوونی یەکەم

کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی
ئاڤا نیوز
سەرکردەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایدەگەیێنێت، نۆ کاندید بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران خراونەتە بەردەم کوتلە سیاسییەکان. گفتوگۆیەکی چڕوپڕ لە نێوان هێزەکاندا بەردەوامە بۆ گەیشتن بە سازانێکی کۆتایی سەبارەت بە کاندیدێک کە مەرجی پێکهێنانی حکومەتی پێدەسپێردرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ناوێک یەکلا نەکراوەتەوە.
وێنە گەورەکە: مانگێک بەسەر هەڵبژاردن لە عێراق تێدەپەڕێت و لایەنە براوەکان بەردەوامن لە گفتوگۆکانیان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و دابەشکردنی پۆست و ئەرکەکان.
لێدوانی فەرمی: عامر فایز، سەرۆکی هاوپەیمانیی تەسمیم و سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، محەممەد شیاع سوودانی و نوری مالیکی دوو کاندیدن لەناو ئەو نۆ ناوەدا و هیچ یەکێکیان لەوی دیکە نزیکتر نییە.
فایز ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لە پێدانی وەزارەتی نەوت بە پەرلەمانتارانی بەسرە دەکەن. هاوکات بە دووری زانی پەرلەمانتار عامر عەبدولجەبار کاندید بێت بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران، چونکە "دەرفەتەکانی لاوازن" و ناوی لەناو ئەو نۆ کاندیدەدا نییە.
لەهەمان کاتدا: فایز دروستیی ئەو زانیارییانەی ڕەت کردەوە کە لە میدیاکاندا بڵاوبوونەتەوە سەبارەت بە "پێشکەشکردنی سێ ناو بە مەرجەعییەت و دەرچوونی وەڵامێک لەبارەیانەوە" و ئەو هەواڵانەی وەک "هەوڵێک بۆ کەم کردنەوەی متمانە" ناوبرد و پێشبینیشی ئەوەشی کرد کە پۆستی سەرۆکوەزیران لەم مانگەدا یەکلا بکرێتەوە.
لە لایەکی دیکەوە: سەرۆکی هاوپەیمانیی "تەسمیم" ڕوونیشی کردەوە کە "گفتوگۆکان هێشتا بەردەوامن بەبێ ڕێککەوتنێکی کۆتایی" سەبارەت بە هێزە سووننەکان و پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان، ئاماژەی بەوەشدا کە کۆبوونەوەیەکی دیاریکراو لە ماڵی موسەننا سامەڕائی لەوانەیە یارمەتیدەر بێت بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە و گەیشتن بە سازانێک لە نێوان لایەنەکان.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک: لە پیرەمەگروون خەڵک و شارەوانی کێشەی جیاوازیان هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سۆران ڕێنمایی نوێ بۆ گیابەهارییەکان دەردەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک: لە پیرەمەگروون خەڵک و شارەوانی کێشەی جیاوازیان هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سۆران ڕێنمایی نوێ بۆ گیابەهارییەکان دەردەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی کوردستان و هەولێر لە دۆسیەی جێفری ئێپستیندا






