وەزارەتی پەروەردە بڕیاری لەبارەی قوتابخانە وێرانبووەکانی چەمچەماڵ دا
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش

دیمەنی قوتابییەک بە دیار قوتابخانەکەی وەستاوە دوای لافاوەکە
ئاڤا نیوز
دوای لافاوەکەی چەمچەماڵ زۆربەی قوتابخانەکان زیانیان بەرکەوت، بەو هۆیەوە تاقیکردنەوەکان لەو سنوورە دواخرا، وەزیری پەروەردەش دووپاتی دەکاتەوە سەرجەم قوتابخانەکان نۆژەن دەکرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی لافاوەکەی قەزای چەمچەماڵ زیانێکی زۆر بەر بینای بەشێک لە قوتابخانەکانی ئەو سنوورە کەوت، بەتایبەت قوتابخانەی قەندیلی بنەڕەتی لە ناحیەی تەکیە.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، ماوەی سێ ساڵە وەزارەتی پەروەردە دەسەڵاتی داوە بە پەروەردەکان بۆ ڕاگەیاندنی پشوو لە هەر دۆخی نەخوازراو، سەبارەت بەو لافاوەی چەمچەماڵیش چوار ڕۆژ پێش ڕوودانی لافاوەکە بەهەموو ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزارەت و بەڕێوەبەرە گشتییەکانمان ڕاگەیاندووە کە دۆخێکی لافاوی ترسناک هەیە، دەسەڵاتتان پێدراوە دەتوانن دەسەڵاتەکانتان بەکار بهێنن.
زانیاریی زیاتر: وەزیری پەروەردە، دەڵێت، تیمێکی ئەندازەی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانی هاتووە بۆ ئەوەی بزانین چەند بودجەی پێویستە تاوەکو نۆژەن بکرێتەوە، سەرۆکوەزیران ئێمەی ڕاسپاردووە هەموو دام و دەزگا پەروەردەییەکان بخەینەوە خزمەت، هەموو قوتابخانەکان نۆژەن دەکرێتەوە و پێداویستی و کتێب بۆ قوتابخانەکان دابین دەکەینەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی لافاوەکەی چەمچەماڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سلێمانیمان ڕاسپاردووە تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم دوابخرێت بۆ مانگی یەکی ساڵی 2026، بەڕێوەبەری گشتیی سلێمانی ڕاسپێردراوە کە ڕۆژی تاقیکردنەوەکان دیاری بکات، سەرەڕای هاوخەمیمان بۆ ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستدا، بەڵام خۆشبەختانە لە سنووری قەزای چەمچەماڵ مامۆستا و قوتابیانمان سەلامەت بوون لەو کارەساتە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
لە زاخۆ کەسێک سێ بزنە کێوی دەکوژێت و دەستگیر دەکرێت
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
کۆمپانیای DNOـی نەرویجی هەشت بیرە نەوتی نوێ لە کوردستان لێدەدات
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
عومرەکارێکی کورد لە نەخۆشخانەیەکی مهككه کۆچی دوایی کرد
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی حیزبی نەینەوا لیئەهلیها دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بەفر بارینی ئەمساڵ لە شاخی ئەزمەڕ
10 کانوونی یەکەم

تیکتۆک 19 ملیۆن ڤیدیۆ لە وڵاتانی عەرەبی دەسڕێتەوە؛ زۆرترینیان لە عێراقە
10 کانوونی یەکەم

شارەزایەکی کەشناسی: هەوری سوپەر سێڵ بەڕێوەیە و تا 50 ملیمەتر بارانی لەگەڵدایە
9 کانوونی یەکەم

یاریی ئەلیکترۆنیی "لۆدۆ" لە عێراق قەدەغە دەکرێت
9 کانوونی یەکەم

باشترین ڕێگاکان بۆ ڕێگری لە قژ هەڵوەرین ئاشکرا دەکرێت
8 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
لە زاخۆ کەسێک سێ بزنە کێوی دەکوژێت و دەستگیر دەکرێت
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
عومرەکارێکی کورد لە نەخۆشخانەیەکی مهككه کۆچی دوایی کرد
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی حیزبی نەینەوا لیئەهلیها دەکات




