عومرەکارێکی کورد لە نەخۆشخانەیەکی مه‌ككه‌ کۆچی دوایی کرد

شەیری بکە لە:
عومرەکارێکی کورد لە نەخۆشخانەیەکی مه‌ككه‌ کۆچی دوایی  کرد

گرافیک ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە عومرەکارێكی کورد کە خەڵکی شاری دهۆکە و لە وڵاتی سعوودیە کۆچی دوای کرد.

 

وێنە گەورەکە: بەشێکی زۆر لەو عومرەکارانە کە لەکاتی ئەنجامدانی گەشتی عومرە گیان لە دەست دەدەن، هەر لە وڵاتی سعوودیە بە خاک دەسپێردرێن، جگە لەوانەی کەسوکاریان داوا دەکەن بگەڕێنرێنەوە وڵاتی خۆیان، ئەو عومرەکارانەی ئەمڕۆ کۆچی دوای کردووە لەسەر ڕەزامەندی کەسوکاری لە وڵاتی سعوودیە بە خاک دەسپێردرێت.

 

لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە عومڕەکارێکی کورد بەناوی مەجید ئەحمەد عەبدوڵڵا لە سعوودیە کۆچی دوایی کرد، عومرەکارەکە خەڵکی شاری دهۆكه‌، ته‌مه‌نی سه‌رووی 64 ساڵە،‌ بڕیاریشە هەر لە شاری مەککەی پیرۆز بەخاک بسپێردرێت.

 

- بە گوته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی کە له‌ گه‌ڵیدا هاوسه‌فه‌ر بوون ئه‌م عومره‌كاره‌ پێشتر له‌ كوردستان نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنی گورچیله‌ی بۆ ئه‌نجام دراوه‌، بەڵام ته‌ندروستیی جێگیر بووه‌ و دوای گه‌شتكردنی بۆ سعوودیه‌ له‌ شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌بێت و دوای مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی حەوت كاتژمێر له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی مه‌ككه‌ كۆچی دوایی ده‌كات.

 

ئەمەش بزانە: لەسەرەتای ئەمساڵەوە ئەمە 12ـمین عومرەکاری کوردستانه‌ لە سعوودیە کۆچی دوایی بكات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ