"یاسای بەرگریی ئەمریکا 2026".. مەرجی تووند بۆ عێراق و مانەوە لە سووریا
- ڕاپۆرت
- 58 خولەک لەمەوپێش

ئاڵای هەریەک لە عێراق و ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دەقی "یاسای پەسەندکردنی بەرگریی نیشتمانی" بۆ ساڵی دارایی 2026، کۆمەڵێک بڕیاری ستراتیژی ئاشکرا کرد کە شێوازی مانەوەی سەربازیی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەڕێژێتەوە. هەروەها مەرجی نوێ بۆ پەیوەندی لەگەڵ حکومەتی بەغدا دادەنێت و ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە داعش درێژ دەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: پێنجشەممە 2025-12-11، ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ (312 دەنگ بەرامبەر 112) یاساکەی تێپەڕاند و ئێستا ئاڕاستەی ئەنجوومەنی پیران کراوە بۆ پەسەندکردنی کۆتایی.
کۆتاییهێنان بە "دۆخی جەنگ" لەگەڵ عێراق بە فەرمی
لە هەنگاوێکی مێژووییدا، کۆنگرێس بە فەرمی دوو مۆڵەتی سەرەکی هەڵوەشاندەوە کە بۆ هێرشی سەربازی لە عێراق بەکارهاتبوون: بڕیاری ساڵی 1991 (جەنگی یەکەمی کەنداو/ڕزگارکردنی کوەیت) و بڕیاری ساڵی 2002 (کە بووە هۆی داگیرکردنی عێراق و ڕووخانی ڕژێمی سەدام).
ئەم هەڵوەشاندنەوەیە کۆتایی بەو بەڵگە یاساییە دەهێنێت کە سەرۆکەکانی ئەمریکا دەیان ساڵە پشتیان پێ بەستووە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە عێراق بەبێ گەڕانەوە بۆ کۆنگرێس، بەمەش لاپەڕەی "جەنگە کراوەکان" دادەخرێت.
ڕاگرتنی پارەی "هەماهەنگی ئەمنی" و مەرجی "چەککردنی گرووپە چەکدارەکان"
سەرەڕای هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی جەنگ، کۆنگرێس مەرجی تووندی بۆ هاوکارییە ئەمنییەکانی عێراق داناوە. یاساکە بڕیاریداوە 50٪ی بودجەی "نووسینگەی هەماهەنگی ئەمنی لە عێراق" بۆ ساڵی 2026 ڕابگرێت (سڕ بکات).
بۆ خەرجکردنی ئەو پارەیە، مەرجە وەزیری جەنگی ئەمریکا بەڵگەنامەیەک پێشکەش بکات کە دەسەلمێنێت حکومەتی عێراق هەنگاوی ڕاستەقینەی ناوە بۆ "کەم کردنەوەی دەسەڵاتی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران". ئەوەش دەبێت لە ڕێگەی پرۆسەیەکی ئاشکراوە بێت بۆ چەککردن و هەڵوەشاندنەوەیان، هەروەها سەپاندنی سەروەریی دەوڵەت لە ڕێگەی بەهێزکردنی دەسەڵاتی سەرۆکوەزیران وەک فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان.
دەسەڵات دراوە بە وەزیری جەنگ کە ئەگەر ئاسایشی نەتەوەیی وای خواست، دەتوانێت بۆ ماوەی 180 ڕۆژ ئەم ڕاگرتنی پارەیە هەڵپەسێرێت. هەروەها کۆنگرێس جەختی کردووەتەوە لەسەر لێکۆڵینەوە و سزادانی ئەو هێزە ئەمنیانە یان "گرووپە چەکدارانەی" کە لە دەرەوەی فەرمانی فەرمی کار دەکەن و دەستیان هەیە لە هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا یان عێراق.
سووریا.. ڕێگریکردن لە کشانەوە و پاراستنی کەمپەکان
لە دۆسیەی سووریادا، کۆنگرێس هەڵوێستێکی تووندی گرتووەتەبەر دژی هەر کشانەوەیەکی سەربازیی لەناکاو. یاساکە قەدەغەی کردووە هیچ پارەیەک بەکاربێت بۆ کەم کردنەوە یان تێکەڵکردنی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سووریا، مەگەر وەزیری بەرگری و فەرماندەیی ناوەندی (سێنتکۆم) بەڵێن بدەن کە دۆخە نوێیەکە کاریگەری لەسەر توانای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر نابێت، لەگەڵ پێشکەش کردنی پلانێک بۆ پڕکردنەوەی هەر بۆشاییەکی ئەمنی.
پاراستنی کەمپەکانی هۆل و ڕۆژ
یاساکە وەزارەتی جەنگی ناچار کردووە ڕێوشوێنی بەپەلە بگرێتەبەر بۆ پاراستنی کەمپەکانی دەستگیرکراوانی داعش و خێزانەکانیان (هۆل و ڕۆژ)، هەروەها پشتیوانی لە هاوبەشە ناوخۆییەکان (هەسەدە) بکات بۆ ڕێگریکردن لە هەڵهاتنی زیندانییەکان یان سەرهەڵدانەوەی تووندڕەوی. دەبێت ساڵانە ڕاپۆرتێکی وردیش پێشکەش بکرێت دەربارەی پلانی گەڕاندنەوەی دەستگیرکراوەکان بۆ وڵاتەکانیان.
درێژکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە داعش و پاڵپشتی هاوبەشەکان
یاساکە جەختی کردۆتەوە لەسەر بەردەوامی جەنگی دژ بە تیرۆر لە ڕێگەی درێژکردنەوەی دەسەڵاتە یاساییەکان تا 31ی کانوونی یەکەمی 2026. هەروەها پێشکەش کردنی هاوکاری بۆ ئەو گرووپ و کەسایەتییە سووریانەی کە پشکنینیان بۆ کراوە، لەگەڵ پشتیوانیکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە داعش و قەرەبووکردنەوەی ئەو وڵاتانەی کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتییەکەدا پشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمریکا دەکەن.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 23 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە: هەولێر دوای بارانبارین
- بزنس
- 32 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ لە کۆتایی ئەمساڵ و ساڵی نوێ چی بەسەردێت؟
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە فڕۆکەخانەی سلێمانی فڕۆکەخانەکانی عێراق بەڕووی گەشتەکاندا کرانەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دڵنیایی لە پاراستنی سنوورەکانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زیاتر لە هەزار و 600 تۆن بەرهەمی جووتیارانی دهۆک ڕەوانەی ئەورووپا کراوە
26 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ یەکەم بەفر بارینی ئەمساڵ لە شاخی ئەزمەڕ
10 کانوونی یەکەم

تیکتۆک 19 ملیۆن ڤیدیۆ لە وڵاتانی عەرەبی دەسڕێتەوە؛ زۆرترینیان لە عێراقە
10 کانوونی یەکەم

شارەزایەکی کەشناسی: هەوری سوپەر سێڵ بەڕێوەیە و تا 50 ملیمەتر بارانی لەگەڵدایە
9 کانوونی یەکەم

یاریی ئەلیکترۆنیی "لۆدۆ" لە عێراق قەدەغە دەکرێت
9 کانوونی یەکەم
- ڕاپۆرت
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا و سووریا خۆیان بۆ هێرشکردنە سەر هەسەدە ئامادە دەکەن
- ڕاپۆرت
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان 1.5 مەتر و بەنداوی دووکان 70 سم بەرزبوونەتەوە
- ڕاپۆرت
- 7 کانوونی یەکەم
چارەنووسی عێراق لە دووڕیانی بەرەی ئەمریکا و ئێران
- ڕاپۆرت
- 6 کانوونی یەکەم
ترەمپ ستراتیژی نوێی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکای ڕاگەیاند






