
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای DNOـی نەرویجی ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو لە کێڵگەی تاوکێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەست بە پرۆسەی هەڵکۆڵینی هەشت بیرە نەوتی نوێ دەکەن و بە تەواوبوونیان، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت تیایدا بەڕێژەی 25% زیاد دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمپانیای DNOـی نەرویجی لە ڕاگەیێنراوێکدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای دوو ساڵ و نیو لە ڕاگرتنی، هەفتەی داهاتوو لە کێڵگەی تاوکێ دەست بە هەڵکەندنی بیرە نەوتی نوێ دەکەن، کە ژمارەیان هەشت بیرە نەوتە و دوو سەکۆی هەڵکەندنی بیرە نەوت بۆ کارکردن تیایاندا تا ساڵی 2026 ئامادە کراوە.
باسی لەوەشکردووە، بە تەواوبوونی ئەو هەشت بیرە نەوتە، بەرهەمهێنانی نەوت لە مۆڵەتی تاوكێ کە (هەردوو کێڵگەی تاوکێ و پیشخاپور) لەخۆدەگرێت بەڕێژەی 25% زیاد دەکات، بەجۆرێک ئێستا 80 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنن و بە تەواوبوونی ئەو بیرە نەوتانە، ئاستی بەرهەمهێنان بۆ 100 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزدەبێتەوە.
کۆمپانیای DNOـی نەرویجی دەشڵێت، سەرەڕای ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی کوردستان لە ساڵی 2023 و کەمبوونەوەی داهات، بەڵام کۆمپانیاکەیان تائێستاش ڕۆژانە 80 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت، باوەڕیشیان بە توانای خۆیان هەیە بۆ زیادکردنی بڕێکی زیاتری بەرهەمهێنان لە کێڵگە مۆڵەتپێدراوەکانی هەرێمی کوردستان.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: دوێنێش دوای دوو ساڵ و نیو لە وەستان، کۆمپانیای گەڵف کیستۆن کە لە کێڵگەی شێخان کار دەکات، ڕایگەیاند، یەکەم بڕە پارەی فرۆشی هەناردەکردنی نەوتی کێڵگەکەیان وەرگرتووە و ساڵی 2025 ساڵێکی وەرچەرخان بووە، چونکە هەناردەی نەوتی کوردستان بۆ دەرەوە دەستیپێکردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 12 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی تووند لە ئەمریکاوە بۆ عێراق
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دیمەشق ئاگربەست لە ڕۆژئاوا پێشێل دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵای عێراق: موجاهیدانی جیهان خۆتان بۆ شەڕ ئامادە بکەن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
یەپەگە: سەرکەوتنی کۆبانی شۆڕشی ئیرادە و خۆڕاگریی بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق خشتەی مووچەی زانکۆکانی دەوێت
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشمەرگەی یەکەی 70 دەبنە خاوەن هەژماری من
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆمۆ: مانگی ڕابردوو نزیكەی شەش ملیۆن بەرمیل نەوتی كوردستان هەناردە كراوە
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جارێکی دیکە بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار دابەزی




