
لێکۆڵینەوە لە سپێرمی ئەو بەخشەرەی کە بۆهێڵێکی کوشندەی بۆ 197 منداڵ گواستووەتەوە
ئاڤا نیوز
بابەتێکی بنکۆڵکاری کە لەلایەن 14 دەزگای ڕاگەیاندنەوە کراوە، پەردە لەسەر یەکێک لە گەورەترین ئابڕووچوونە پزیشکییەکانی مێژووی ئەوروپا هەڵدەداتەوە؛ بەخشەرێکی تۆو (سپێرم)، بۆهێڵێکی کوشندەی بۆ 197 منداڵ لە 17 وڵات گواستووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: پیاوێک کە بە کۆدی "7069" ناسێنراوە، لە ساڵی 2005ـەوە بۆ ماوەی 17 ساڵ تۆوی فرۆشتووە. خێزانەکان بەهۆی باشیی کوالێتییەکەیەوە "پارەی زیاتر"یان داوە، بەڵام دەرکەوتووە ناوبراو هەڵگری بازدانێکی بۆماوەیی شاراوە بووە لە بۆهێڵی (TP53). ئەمەش دەبێتە هۆی "کۆنیشانەی لی-فرۆمێنی" کە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە لە منداڵدا بۆ 90% زیاد دەکات.
ژمارەکان وا دەڵێن: لە کۆی سەرجەم ئەم منداڵانە، پشکنین بۆ 67یان کراوە، دەرکەوتووە بۆهێڵەکە بۆ 23 منداڵ گوازراوەتەوە. تا ئێستا 10 لەو منداڵانە تووشی شێرپەنجە بوون و چەند منداڵێکیش گیانیان لەدەستداوە.
پێویستە ئەمەش بزانیت: بازدانەکە تەنیا لە 20%ی تۆوەکانی پیاوەکەدا هەبووە، بۆیە لە پشکنینە سەرەتاییەکان نەدۆزرابۆوە. هەر منداڵێک لەو تۆوە پیسبووانە بێت، هەموو خانەیەکی جەستەی دەبێتە "بۆمبێکی تەوقیتکراو" و ئەگەری زۆرە تووشی شێرپەنجەی خوێن، مەمک و مێشک بێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئێستا فرۆشتنی تۆوی "بەخشەری 7069" قەدەغە کراوە، بەڵام بانکی تۆو تەنیا بەشێک لە خێزانەکانی لەوە ئاگادار کردووەتەوە. ئەو خێزانانەش ژیانیان لێ بووەتە دۆزەخ و ناچارن مانگانە پشکنینی (MRI) و خوێن بۆ منداڵەکانیان بکەن و لە ترس و لەرزدا دەژین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەیەکی بیانی: ئەگەری گواستنەوەی شەڕ بۆ باشوور و ڕۆژئاوا هەیە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دوادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
25 کانوونی دووەم

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
25 کانوونی دووەم

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەیەکی بیانی: ئەگەری گواستنەوەی شەڕ بۆ باشوور و ڕۆژئاوا هەیە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دوادەخرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەبەرهێنەرانی کوردستان زیاتر لە 700 ملیۆن دینار بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەنێرن





