لەڕێگای کۆرسی ئۆنڵاینەوە هەزاران فێرخواز لە 18 وڵاتی جیاواز  فێری زمانی کوردی دەکرێن

شەیری بکە لە:
لەڕێگای کۆرسی ئۆنڵاینەوە هەزاران فێرخواز لە 18 وڵاتی جیاواز  فێری زمانی کوردی دەکرێن

هەوڵدان بۆ فێربوونی زمانی کوردی

ئاڤا نیوز

کۆرسی ئۆنڵاینی وەزارەتی پەروەردە بۆ فێربوونی زمانی کوردی، تایبەت بەو بەشداربووانەی لە وڵاتانی جیهان خوازیاری فێربوونی زمانی کوردیین بەردەوامی هەیە و لە کۆرسی ئەمساڵ دوو هەزار و 500 قوتابی لە تەمەنی جیاواز ناویان تۆمار کردووە و فێری زمانی کوردی دەکرێن.

چیرۆکی سەرەکی: ساڵی 2022 وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوەی وڵات، کۆرسێکی ئۆنڵاینی دەستپێکردووە، بە هەردوو شێوەزاری سۆرانی، کرمانجی بە ڕێنووسی لاتینی خوازیاران فێری زمانی کوردی دەکرێن. تەمەن وەک مەرج دیاری نەکراوە، بۆیە ئەوانەی بەشدارن لە تەمەنی جیاوازن.

لێدوانی فەرمی: سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەری پڕۆژەکە بە ئاڤا میدیای گوت، لە سێ کۆرسی ڕابردوو تەنیا هەزار کەس ناوی خۆی نووسیبوو، بەڵام ئەمساڵ کۆرسی چوارەممان دەستپێکردووە کە دوو هەزار و 500 کەس بەشدارییان کردووە، بە نیازین تا ئاستی شەش بڕۆین و کۆرسەکان هەمووی بە ئۆنڵاینە و مامۆستای تایبەتمەندمان بۆ دیاریکردووە. 


لەلایەکی دیکەوە: شوکریە ڕەحمان عومەر، مامۆستای زمانی کوردی لە کۆرسی ئۆنڵاین بە ئاڤای وت، لە ئوستورالیا، ئەمریکا، کەنەدا، بەریتانیا، بەلجیکا، ئەڵمانیا و چەندین وڵاتی دیکە قوتابیمان هەیە. بە تێکڕا لە 18 وڵاتەوە قوتابیمان هەیە.


مامۆستا شوکریە دەشڵێت: قوتابییەکان ئەوانەن لە دایک و باوکی کورد لە دایک بوون، بەڵام زمانی کوردی نازانن. بەشێکی دیکە ئەوانەن حەز دەکەن زمانی کوردی فێربن. بۆ نموونە دکتۆرێکی میسری بەناوی نادیە سەڵاح، حەزی کرد فێری زمانی کوردی بێت، ئێستا ئاستی باشە و تاڕادەیەکی باش فێری کوردی بووە و لە کوردی تێدەگات.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ