هاتووچۆی چەمچەماڵ ئاگادارییەک ئاراستەی شۆفێرانی زیانلێکەوتوو دەکات
- کوردستان
- 12 کانوونی یەکەم

تۆمارکردنی ناوی شۆفێرانی زیانلێکەوتوو
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی چەمچەماڵ ڕایدەگەیێنێت، ئەوانەی بەهۆی لافاوەوە زیان بەر ئۆتۆمبێلەکانیان کەوتووە، لە ڕێگەی فۆرمێکەوە دەتوانن ناویان تۆمار بکەن و ڕادەستی لیژنەی تایبەتمەندی بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ هەینی 12-12-2025، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی چەمچەماڵ ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە کە لیژنەیەکیان پێکهێناوە بۆتۆمارکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەهۆی لافاوەکەی چەمچەماڵ زیانیان بەرکەوتووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هاتووچۆی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، "ئاگاداری هەموو ئەو هاووڵاتییانەی سنووری قەزای چەمچەماڵ دەکەینەوە کە بەهۆی لافاوی ڕۆژی 9-12-2025، ئۆتۆمبیلەکانیان زیانیان پێگەیشتووە، دەتوانن لە ڕێگەی فۆرمێکەوە زیان و جۆری ئۆتۆمبێلەکانیان تۆمار بکەن".
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕاگەیێنراوەکە، زیانلێکەوتووان دەتوانن لەمڕۆوە دەست بە پڕکردنەوەی فۆرمەکە بکەن و تاوەکو کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت، دواتر لە بەشی هاتووچۆی چەمچەماڵ ڕادەستی لیژنەی تایبەتمەندی بکەن.
باکگراوند: سێشەممەی ڕابردوو، 9-12-2025 شەپۆلێکی بەهێزی بارزنبارین ڕووی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کرد و لە چەندین شوێن و ناوچەی جیاوازدا بەهۆی بارانی بەهێز و خوڕ لافاو دروست بوو و ئاو چووە نێو ماڵان و زیان بەر ماڵ و ئۆتۆمبێلەکانیان کەوت، بە تایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک: لە پیرەمەگروون خەڵک و شارەوانی کێشەی جیاوازیان هەیە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سۆران ڕێنمایی نوێ بۆ گیابەهارییەکان دەردەکرێن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک: لە پیرەمەگروون خەڵک و شارەوانی کێشەی جیاوازیان هەیە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سۆران ڕێنمایی نوێ بۆ گیابەهارییەکان دەردەکرێن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی کوردستان و هەولێر لە دۆسیەی جێفری ئێپستیندا






