مارک ساڤایا: عێراق لەبەردەم "ساتێکی یەکلاکەرەوە" دایە

شەیری بکە لە:
مارک ساڤایا: عێراق لەبەردەم "ساتێکی یەکلاکەرەوە" دایە

مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق

ئاڤا نیوز

نێردەی دۆناڵد ترەمپ بۆ عێراق ئاماژە دەکات عێراق لەبەردەم "ساتێکی یەکلاکەرەوە"دایە، هاوکات ئامادەیی ئیدارەی نوێی ئەمریکاش بۆ پشتیوانی لە عێراق دووپات دەکاتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی پێنجشەممە 11ی کانوونی یەکەمی 2025، مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق لە ڕێگەی پلاتفۆرمی "ئێکس"ـەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا خوێندنەوەی بۆ دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق کرد، ساڤایا ئاماژەی بەوە داوە کە دوای 23 ساڵ لە ڕووخانی دیکتاتۆرییەت، جارێکی دیکە عێراق لەبەردەم "ساتێکی یەکلاکەرەوە"دایە. 

لێدوان فەرمی: ساڤایا لە بەشێکی پەیامەکەیدا دەڵێت: "هیچ دەوڵەتێک ناتوانێت سەرکەوتوو بێت لەکاتێکدا گرووپی چەکدار هەبن، کە ڕکابەریی دەوڵەت بکەن و دەسەڵاتەکەی لەکەدار و لاواز بکەن."

ساڤایا ئاماژەی بە ئەمانەش کرد: 

_ عێراق سەلماندی کە سەقامگیریی ڕاستەقینە کاتێک بەدی دێت کە حکومەت سیاسەتێکی ڕاستەقینە بێت و هاوسەنگ پەیڕەو بکات و وڵات لە ململانێکانی ناوچەکە بەدوور بگرێت  و سەرنج بخاتە سەر ئەولەوییەتە نیشتمانییەکان.

_ بڕیارەکانی داهاتوو چارەنووسسازن؛ یان عێراق بەرەو سەروەری و هێز دەچێت، یان دووچاری هەڵوەشانەوە دەبێتەوە. 

_ من و تیمەکەم لە کەسانی پیشەگەر و خاوەن ئەزموونی فراوان، پابەندین بە کارکردنی نزیک لەگەڵ سەرکردە عێراقییەکان لە هەفتە و مانگەکانی داهاتوودا، لەپێناو چەسپاندنی دەوڵەتێکی بەهێز .

_ لە کۆتاییدا ساڤایا پەیامی ئیدارەی ترەمپی گەیاندووە و نووسیوویەتی: "لەژێر سەرۆکایەتیی سەرۆک ترەمپدا، ئەمریکا لەم قۆناغە هەستیارەد، ئامادەی پشتیوانیی تەواوە لە عێراق. 

باکگراوند:  لە ماوەی ڕابردوو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، مارک ساڤایای وەک نێردەی تایبەتی بۆ عێراق دەستنیشان کرد، بەمەش ساڤایا بە سێیەم نێردەی ئەمریکی بۆ عێراق دادەنرێت، دوای پۆل بریمەر لە ساڵی 2003 و بریت ماکگۆرک لە ساڵی 2014 لە قۆناغی شەڕی دژی داعشدا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ