
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتیی نیشتمانیی شیعە
ئاڤا نیوز
ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، لە پەیامێکی تونددا هۆشداری دەدات لە مەترسیی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل و بڵاوبوونەوەی "ئایینی ئیبراهیمی" لە عێراق.
چیرۆکی سەرەکی: موقتەدا سەدر لە وتاری نووسراوی نوێژی هەینی ئەمڕۆدا کە بە دەستوخەتی خۆی نووسراوە و بەسەر وتاربێژانی ڕەوتەکەیدا دابەش کراوە، هێرشی توندی کردە سەر "گەندەڵکاران" بێ ئەوەی ناویان بهێنێت، ئەو پێیوایە گەندەڵکاران بە دزی و ملکەچی و خۆشەویستییان بۆ دەسەڵات، مەزهەبیان لاواز کردووە و خستوویانەتە بەردەم مەترسییەکی گەورەی ناوخۆیی و دەرەکی.
بەیاننامەی فەرمی: لە بەشێکی وتارەکەیدا سەدر دەڵێت: "ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل و ئایینی ئیبراهیمی لەسەر دەرگان، موجاهید بووەتە تیرۆریست و تیرۆریست بووەتە دۆست، گەندەڵی بووەتە خوو و ستەم بووەتە بەرنامە، ئەوانەشی کە بانگەشەی پەیوەندی بە ئێمە و بنەماڵەی سەدرەوە دەکەن، ئێمە لێیان بێبەریین تا ڕۆژی دوایی".
لە لایەکی دیکەوە: پێشتر سەدر داوای سازکردنی نوێژی هەینیی یەکگرتووی ملیۆنیی لە پارێزگای بابل کردبوو، بەڵام دواتر بەهۆی خراپیی کەشوهەوا و بارانبارینی بەخوڕ کە بووە هۆی دروستبوونی لافاو لە چەندین ناوچە و شاری عێراق، بڕیارەکە هەڵوەشایەوە.
سەدر جەختی کردەوە کە نوێژی هەینی هەمیشە وەک دڕکێک بووە لە چاوی داگیرکەران و گەندەڵکاران و تیرۆریستان، هەروەها دڕکێکە لە چاوی ئەوانەی لەبەردەم فشارەکانی ئەمریکا و زایۆنیزمدا ملکەچ بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک: لە پیرەمەگروون خەڵک و شارەوانی کێشەی جیاوازیان هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سۆران ڕێنمایی نوێ بۆ گیابەهارییەکان دەردەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک: لە پیرەمەگروون خەڵک و شارەوانی کێشەی جیاوازیان هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سۆران ڕێنمایی نوێ بۆ گیابەهارییەکان دەردەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ له دهۆک مهترسیی چوڵبوونی 10 گوند ههیه
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی کوردستان و هەولێر لە دۆسیەی جێفری ئێپستیندا





