سەرۆککۆماری عێراق بۆ هاوتا ئێرانییەکەی: ئیسرائیل سەرچاوەی سەرەکیی ناسەقامگیریی ناوچەکەیە
- عێراق
- 12 کانوونی یەکەم

لەتیف ڕەشید سەرۆککۆماری عێراق و مەسعوود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران
ئاڤا نیوز
د. لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە دیدارێکی لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، هاوتا ئێرانییەکەی ڕایگەیاند، ئاسایشی عێراق وابستەی ئاسایشی ئێرانە. ئەوەشی خستەڕوو کە ئیسرائیل و کردەوەکانی "زەرەمەندترین فاکتەری ناسەقامگیریی ناوچەکەن".
چیرۆکی سەرەکی: هەردوو سەرۆککۆماری عێراق و ئێران لە پەراوێزی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی "ئاشتی و متمانە" لە شاری عیشق ئاباد لە وڵاتی تورکمانستان کۆبوونەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی میدیاکانی ئێران، لەتیف ڕەشید جەختی کردەوە، دەستدرێژیی ئیسرائیل بۆ سەر فەڵەستین و وڵاتانی ناوچەکە بە ئێرانیشەوە، پێویستی بە ڕۆڵ و گرتنەبەری هەڵوێستی ڕوون و چارەنووسساز لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا هەیە.
-ئیسرائیل هۆکاری سەرەکیی قەیرانەکانی ناوچەکەیە نەک تەنیا لە ڕێگەی دەستدرێژی سەربازییەوە، بەڵکو لە ڕێگەی کردەوە بازرگانی و ئابوورییەکانییەوە کە ڕێگری لە پەیوەندییە بونیادنەرەکان دەکات لە نێوان وڵاتانی ناوچەکەدا.
- سەرۆکی عێراق بە پزیشکیانی وتوە: "دەبێت وڵاتانی ناوچەکە بەتایبەتی ئێران و عێراق هەڵمەتێکی بەهێز و کاریگەر لە چوارچێوەی ئەوروپا و نەتەوەیەکگرتووەکان پێکبهێنن بۆ ئەوەی بەڕوونی هەڵوێستەکانیان سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئیسرائیل بخەنەڕوو".
لەلایەکی دیکەوە: پزیشکیان ئیسرائیلی بە "وەرەمە شێرپەنجەییەکان" وەسف کردووە و ئاماژەی بەوە کردووە ئیسرائیل ڕۆڵی تێکدەرانەی لە ناوچەکەدا هەیە و جەختی لەوە کردەوە کە "ئەم قەوارەیە هەوڵدەدات پێش بە برەودانی پەیوەندییە زانستی، کولتووری، ئابووری، سیاسی و پیشەسازییەکانی نێوان وڵاتانی ئیسلامی بگرێت و پاڵ بە هەڵگیرسانی شەڕی نەتەوەیی و تائیفی دەنێت".
-سەرۆککۆماری ئێران پێداگری لەسەر پەرۆشی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری، بازرگانی و ئەمنییەکان لەگەڵ عێراق کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە تەواوکردنی پڕۆژەی بەستنی هێڵی ئاسنی نێوان بەسرە و شەلەمچە کارێکی سەرەکییە بۆ تاران لەپێناو بەرزکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ ڤەنزوێلا: لە بەرژەوەندی ئێوەدایە لەگەڵ ئێمە کار بکەن
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکوک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە کەرکوک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم
- جیهان
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ ڤەنزوێلا: لە بەرژەوەندی ئێوەدایە لەگەڵ ئێمە کار بکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەی مەدا: دوای مالیکی و سوودانی دیاریکردنی کاندیدی سازان چانسی بەهێزە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەپەگە هێرشێکی گرووپە چەکدارەکان لە حەسەکە تێکدەشکێنێت






