
چوار لەو زیندانییەی گەڕێنرانەوە ئەفغانستان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کاروباری کۆچبەرانی حکومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان ئاشکرای دەکات، 228 کۆچبەری ئەفغانی دوای ئازادکردنیان لە زیندانەکانی عێراق و پاکستان بۆ وڵاتەکەیان گەڕاونەتەوە.
ڕاگەیەندراوی فەرمی: میدیاکانی ئەفغانستان لە زاری وەزارەتی کاروباری کۆچبەرانی حکومەتی تاڵیبان بڵاویان کردەوە: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، 224 کۆچبەر لە زیندانەکانی پاکستان و چوار کۆچبەری دیکەش لە زیندانەکانی عێراق ئازاد کراون و بۆ ئەفغانستان گەڕێنراونەتەوە.
زانیاریی زیاتر: لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە، ئەو 224 کەسەی پاکستان دوای دوو مانگ مانەوە لە زیندان، لە ڕێگەی دەروازەی "سپین بۆلداک"ـەوە گەڕاونەتەوە، لە کاتێکدا چوار زیندانییەکەی عێراق دوای سێ مانگ زیندانیکردن، لە ڕێگەی دەروازەی "نیمرۆز"ـەوە گەیشتوونەتەوە ئەفغانستان.
ئەمەش بزانە: وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای تۆمارکردنی ناوەکانیان لە فەرمانگەکانی سەر سنوور و وەرگرتنی هاوکاری لە ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان، سەرجەم گەڕاوەکان ڕەوانەی ناوچە و شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان کراونەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا





