لافاو چوار ملیۆن دیناری ژن و پیاوێکی بەتەمەن و هەژاری تەکیە دەبات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش

گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ژن و پیاوێکی بەتەمەن چوار ملیۆن دینار کە بۆ خەرجی نەخۆشی خۆیان هەڵیان گرتبوو لە لافاوەکەی چەمچەماڵ و دەوروبەری لافاو دەیبات و خۆشیان بە موعجیزە ڕزگاریان دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە ناحیەی تەکیە، خێزانێکی کەم دەرامەت لە ڕێگەی مایکی ئاڤا میدیاوە داوای هاوکاری دەکەن، ئەوان ژن و پیاوێکی بەساڵاچوون، لە ژوورێکی سارد و سڕ ژیان دەکەن، بەهۆی لافاوەوە هیچ شتێکیان لە ماڵەکەیان نەماوە و پیاوەکەش بەهۆی نەخۆشییەوە لە ناو جێگە کەوتووە.
لێدوانی فەرمی: ئەو ژنە بەتەمەنە قسەی بۆ چۆمان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا میدیا کرد و وتی: ماڵەکەمان لافاو بردی هیچ شتێکمان بۆ دەرنەچووە، چوار ملیۆن دینارمان کۆکردبۆوە بۆ ئەوەی لە کاتی پێویستی و نەخۆشی سوودی لێوەرگرین بەڵام وەک هەموو کەلوپەلەکانی دیکە لافاو بردی.
- چوار مانگە لەو ژوورە نەهاتوومەتە دەرەوە، لە کاتی لافاوەکە بە موعجیزە ڕزگارمان بوو، دراوسێیەکانمان ڕزگاری کردین، داوا دەکەین خەڵک هاوکاریمان بکەن، پارە، خواردن، سەلاجە، فەرش و زۆپامان بۆ بێنن.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئاڤا میدیا کەمپەینێکی ڕاگەیاندووە و تا دوو ڕۆژی دیکە بەردەوام دەبێت، هەر دوای ڕاگەیاندنی کەمپەینەکە خەڵکی هەولێر بە لێشاو کۆمەک و هاوکارییان گەیاندە کەمپەینەکە و تا ئێستاش بەردەوام خەڵک هاوکاری و پێداویستییەکان دێنن.
باکگراوند: بەهۆی شەپۆلێکی بارانبارینی بە خوور و درووستبوونی لافاو لە چەندین شوێن و ناوچەی جیاوازدا لافاو دروست بوو و ئاو چووە نێو ماڵان و زیانێکی زۆر بەر سەدان ماڵ کەوتووە و زیانی گیانی و ماددی لێ کەوتووەتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
دوو تۆن برنجی ئاکرێ بەخشرا بە هەڵمەتی هاوکاریی ئاڤا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
12 کانوونی یەکەم

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
دوو تۆن برنجی ئاکرێ بەخشرا بە هەڵمەتی هاوکاریی ئاڤا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە نەینەوا شکست بە هەوڵێکی بەقاچاخبردنی سووتەمەنی دەهێنرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری گۆتێرێس: یۆنامی لە کۆتایی ئەمساڵ کۆتایی بەکارەکانی دەهێنێت





