
یەکێک لە زیندانەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
دوای بڕیاری دادوەر بۆ چارەسەرکردنیان لە سەنتەرەکانی چاکسازی لە بری زیندانیکردن، شەش هەزار بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر تێکەڵ بە کۆمەڵگە دەکرێنەوە.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی ناوخۆی عێراق 16 سەنتەری تایبەت بە چاکسازیی کردووەتەوە، کە سێ سەنتەریان لە بەغدایە و ئەوانی دیکەش بەسەر پارێزگاکانی دیکەدا دابەش بوون.
لێدوانی فەرمی: عەمید زیاد قەیسی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانی عێراق ڕایگەیاند: لە ماوەی ڕابردوودا ئەم سەنتەرانە پێشوازییان لە شەش هەزار ئالوودەبووی ماددەی هۆشبەر کردووە و خستوویاننەتە ژێر بەرنامەیەکی چڕی چارەسەرییەوە، کە بریتی بووە لە، پاڵپشتیی دەروونی، بەرنامەی خۆراکی، چاودێریی پزیشکی، ئەنجامدانی وەرزش و فێربوونی پیشە و کاری دەستی؛ ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی بە تەواوی چاک ببنەوە و وەک ئەندامێکی کارا بگەڕێنەوە ناو کۆمەڵگە.
زانیاریی زیاتر: قەیسی ئاماژەی بەوەدا، شێوازی کارکردن لەم سەنتەرانە بە هەماهەنگیی تەواو لەگەڵ ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بەڕێوە دەچێت، ئەوەش لە ڕێگەی کاراکردنی ماددەکانی 32 و 39 لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان، چونکە بەپێی ئەم یاسایە دادوەرەکان وەک قوربانی سەیری بەکارهێنەران دەکەن، بۆیە بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە جیاتی زیندان، ڕەوانەی سەنتەرەکانی چاکسازی دەکرێن.
ئەمەش بزانە: لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق 230 تۆڕی بازرگانیی ماددەی هۆشبەری هەڵوەشاندووەتەوە، کە 27 تۆڕیان نێودەوڵەتی بوون، لە هەمان کاتدا 43 هەزار بازرگان و هەڵگری ماددەی هۆشبەر دەستگیر کراون کە 150 کەسیان بیانی بوون، هەروەها دەست بەسەر 28 تۆن ماددەی هۆشبەر و ملیۆنان حەبی دیکەی لەو جۆرەدا گیراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین ڕازی بووە بۆ ماوەی هەفتەیەک هێرشەکانی سەر کیێڤ ڕابگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین ڕازی بووە بۆ ماوەی هەفتەیەک هێرشەکانی سەر کیێڤ ڕابگرێت





