زانا مەلا خالید: هەولێر و ئاڤا جێی شانازین

شەیری بکە لە:
زانا مەلا خالید: هەولێر و ئاڤا جێی شانازین

ئاڤا نیوز

 

زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی دووی پارتی دەڵێت، ئەو دیمەنانەی لە كەمپەینەكەی ئاڤا میدیا بینیم، جارێكی دیكە سەلماندی كە خەڵكی هەولێر جێی شانازین. ستایشی ستافی ئاڤا میدیاش دەكات بۆ ڕاگەیاندنی كەمپەینی فراوانی بەدەنگەوەهاتنی لێقەوماوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ.

 

چیرۆکی سەرەکی: کەمپەینی ئاڤا میدیا بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ لێقەوماوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و دەوروبەری لە فراوانبوونە، تا ئێستا هەزاران کەس بەشدارییان کردووە، چەندین خێمە و ناو باڵەخانە و ستۆدیۆی ئاڤا پڕبوون لەو كەلوپەلانەی كە خەڵكی بۆ هاوكاریكردنی لێقەوماوانی لافاو هێناویانە.

 

لێدوانی فەرمی: زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی دووی پارتی لەبارەی كەمپەینەكەی ئاڤا دەڵێت، بینینی منداڵ بە هێنانی پارەی ناو دەخیلەكەی كە لە ڕۆژانەی خۆی پاشەکەوتی کردووە، هاتنی دایك و خوشكان بۆ بەشكردنی ئەوەی لە ماڵەكەیان هەیانە لەگەڵ لێقەوماوانی لافاو، ئەو برا ئازیزانەی لەوێ بوون هەموویان سەرمایەدار نەبوون، بەڵكو هەبوو بە تاکسی هاتبوو، هەبوو بە جلوبەرگی ئیشەوە لە کەسابەتی سەربەرزیی خۆی دەگەڕایەوە و ئەوەی لە دەستی بوو، هێنابووی و چەندین دیمەنی هاوشێوە و بەسۆز و میهرەبانی هاوشێوە؛ وەفاداری و میهرەبانی خەڵكی هەولێری سەلماندەوە، جێی شانازییە بۆ ئێمە خەڵكی ئەو شارەین.

 

- زانا مەلا خالید ستایشی ستافی ئاڤا میدیا دەكات بۆ لە ئەستۆگرتنی ئەو ئەركە نیشتمانی و مرۆییە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ